بەغداد - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆكایەتی كۆمار رایگەیاند: ئێمە بە توندترین شێوە هێرشەكان بۆ سەر مەرجەعیەتی باڵا لە عێراق و جیهان ئیدانە دەكەین و داواشی لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی كرد هەنگاو بنێن.
سەرۆكایەتی كۆمار لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: ئێمە بە توندترین شێوە هێرشەكان بۆ سەر مەرجەعیەتی باڵا لە عێراق و جیهان لە ڕێگەی ڕاگەیاندنی قەوارەی داگیركەر ئیدانە دەكەین، ئاماژەی بەوەشكرد: ئێمە ئەو جۆرە هێرشە بۆ سەر پێگەی مەرجەعیەت ڕەتدەكەینەوە و جەخت لەسەر پێویستی ڕێزگرتن لە پیرۆزییەكانی هەموو ئایین و مەزهەبەكان دەكەینەوە، جا ئیسلامی بێت یان نا ئیسلامی.
رونیشیكردەوە: ئەم پێشێلكارییە ئاشكرایە بازنەی مەترسی و توندوتیژی فراوانتر دەكات و ناوچەكە دەخاتە بەردەم شەڕی زیاتر، و داواشی لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی كرد، رێوشوێنی كاریگەر بگرێتەبەر و هەڵوێستی بەپەلەی هەبێت لە ڕەتكردنەوەی هەر بانگەوازێك بۆ ڕق و كینە لەنێوان گەلان.
سەرۆكایەتی كۆمار تەئكیدیكردەوە: لە هەوڵەكانی عێراق بۆ بەهێزكردنی هەوڵەكان بۆ ڕاگرتنی دەستدرێژی بۆ سەر فەلەستین و لوبنان، و ئاماژەی دا: بە هەڵوێستی پتەو و پرەنسیپی عێراق سەبارەت بە دۆزی دادپەروەرانەی فەلەستین و مافی چارەی خۆنوسینی گەلەكەی و دامەزراندنی دەوڵەتەكەی لەسەر تەواوی خاكی نیشتمانی خۆی.