حیزبی دەعوە: بە ئامانجگرتنی پێگەی مەرجەعیەتی باڵای ئایینی، ئیستفزازكردنی هەستی ملیۆنان كەسە

سیاسی
  • 9-10-2024, 17:29
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، حزبی دەعوەی ئیسلامی، تەئكیدیكردەوە: كە بەئامانجگرتنی پێگەی مەرجەعیەتی باڵای ئایینی ، ئیستفزازكردنی هەستی ملیۆنان كەسە.
    ئەو حزبە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: قەوارەی دەستبەسەرداگرتن بەردەوام بوو لە دەستدرێژیی خۆی كە منداڵان و ژنان و بێتاوانانی بێ بەرگری و وێرانكردنی شارەكانی كردە ئامانج، بێ ترس لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی كە چاودێری تراژیدیای ڕۆژانەی فەلەستین و لوبنان دەكەن و ئەو كۆمەڵكوژییانەی كە مرۆڤایەتی شەرمەزار دەكەن.
    ئاشكراشیكرد: مەرجەعیەتی باڵای ئایینی لە نەجەفی ئەشرەف، ڕێزی موسڵمانان بەگشتی و عێراقییەكانی هەیە لەسەرجەم پێكهاتە و ئایین و مەزهەبەكان بۆ هەڵوێستی پرەنسیپی و ڕۆڵی لەپاراستنی ئارامی و ئاسایش لەعیراق و نەهێشتنی خوێنڕشتن.
    رونیشیكردەوە: بەئامانجگرتنی مەرجەعییەت هەموو عێراقییەكان دەكاتە ئامانج تەنانەت هەموو ئەوانەی دڵسۆزن بۆ ئەهلی بەیت لە جیهاندا و ئیستفزازكردنی هەستی ملیۆنەها كەسە بەهۆی ئەو پێگە بەرزەی كە نوێنەرایەتی هەمووان دەكات.
    جەختیشیكردەوە: بە توندترین شێوە ئەم سەرپێچییە بۆ سەر مەرجەعیەتمان كە نوێنەرایەتی سەركردایەتی شەرعیمان دەكات ئیدانە دەكەین، و تەئكیدیشیكردەوە: گەلەكەمان ئاگاداری پلانەكانی ئەو قەوارە تاوانبارەیە كە پەنای بۆ تێكەڵكردنی كاغەز و دانانی ناو و وێنە و بەكارهێنانی میدیای ساختە بردووە لە ئەنجامی نائومێدی و بێتوانایی لە بەدەستهێنانی سەركەوتن بەسەر بەرخۆدان و موجاهدین لە مەیدانەكەدا دوای ساڵێكی تەواو شەڕی توند.
    راشیگەیاند: بێمانای ئیدیعاكانی و درۆی هێزەكانی ڕوون بووەتەوە، كە بەبێ پشتیوانی وڵاتانی جۆراوجۆر دەمێكە روخابوو.