بەغداد - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆكی دەستەی كۆمەڵەی كۆمپانیاكانی گەشتوگوزار لە عێراق حەیدەر عامر دوجەیلی، لەگەڵ باڵیۆزی كۆماری جەزائیر لە عێراق جیهاد بلكاس، گفتوگۆی كرد لەسەر ڕێگاكانی هاوكاری هاوبەشی گەشتیاری.
دەستەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: دەستەی كارگێڕی كۆمەڵەی كۆمپانیاكانی گەشتوگوزار لە عێراق لە بارەگای سەرەكی خۆی لە بەغدای پایتەخت پێشوازی كرد لە جیهاد بلكاس باڵیۆزی كۆماری جەزائیر لە عێراق بۆ تاوتوێكردنی ڕێگاكانی هاوكاری هاوبەشی گەشتیاری.
بەپێی بەیاننامەكە، باڵیۆز، خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بە سەردانی بارەگای كۆمەڵەكە و ئاگاداربوون لە بەشەكانی و ئەو میكانیزمانەی كە لە كاركردندا بەكاردەهێنرێن، و وتیشی: ئەم پێشهاتە دەبێتە هۆی بەرزكردنەوەی كاری كەرتی گەشتیاری و بازاڕی كاری هاوبەشی عەرەبی لە نێوان عێراق و جەزائیر.
لای خۆیەوە سەرۆكی كۆمەڵەی كۆمپانیاكانی گەشتوگوزار لە عێراق، حەیدەر عامر دوجەیلی، دڵخۆشی خۆی بە سەردانی باڵیۆزی جەزائیر بۆ كۆمەڵەكە و بینینی وردەكارییەكانی كارەكان لە نزیكەوە دەربڕی، و بەڵێنیشی دا كە ئەم سەردانە ببێتە نوێنەرایەتی دروستكردنی چەمكەكانی هاوكاری گەشتیاریی لە نێوان هەردوو وڵاتدا.
دوجەیلی ئاماژەی بەوەشكرد: كۆمەڵەكە ئامانجی دۆزینەوەی باشترین ئاسانكارییە بۆ بەرنامە جۆراوجۆرەكانی گەشتیاری، كرانەوە بەڕووی جیهانی عەرەبی و جیهاندا،و چڕكردنەوەی هەوڵەكان بۆ پاڵپشتیكردنی كۆمپانیاكانی گەشتیاری و كەرتی تایبەت، هەروەها دروستكردنی میكانیزمێك كە بازاڕی گەشتیاری هاوبەشی عەرەبی بەرز بكاتەوە.