بەغداد – ا ه ع موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر لە شوێنی مانەوەی لە بەغداد، پێشوازی لە وەفدێكی پارتی دیموكراتی كوردستان كرد بە سەرۆكایەتی فازڵا میرانی سكرتێری مەكتەبی ساسی ئەو حزبە و تاوتوێی پێكهێنانی حكومەتی داهاتوویان كرد. پێشتریش موقتەدا سەدر چاوی كەوتبوو بە ئوسامە نوجێفی سەرۆكی پێشوی ئەنجومەنی نوێنەران و سەركردە لە هاوپەیمانی قەرار.