بەغداد - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆكی دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان عەلی موئەیەد، لەگەڵ باڵیۆزی روسیا لە عێراق ئەلبروس كیریلوفیچ كوتراشیڤ، لەبارەی پتەوكردنی هاوكاریی میدیایی لە نێوان عێراق و روسیا و روبەروبوونەوەی هەواڵی چەواشەكارانە گفتووگۆی كرد.
دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: سەرۆكی دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان عەلی موئەیەد، لە بارەگای دەستە چاوی كەوت بە باڵیۆزی روسیا لە عێراق ئەلبروس كیریلوفیچ كوتراشیڤ، بە ئامادەبوونی هیشام ریكابی ئەندامی ئەنجومەنی كۆمیساری دەستە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: لە میانی دیدارەكەدا باس لە ڕێگاكانی بەرزكردنەوەی هاریكاری میدیایی لە نێوان عێراق و ڕوسیا و ئاڵوگۆڕی ئەزموونەكان لە بوارەكانی میدیای دیجیتاڵی و تەلەفزیۆنیدا كرا.
رونیشیكردەوە: هەر لە دیدارەكەدا باس لە ڕێكخستنی بەرنامەی ڕاهێنانی هاوبەش كرا بۆ بەرزكردنەوەی توانای میدیایی لە نێوان پیشەگەرەكانی میدیای عێراقی و ڕووسیا، هاوكات جەخت لەسەر گرنگی هاوكاری لە بەرەنگاربوونەوەی هەواڵی ناڕاست و چەواشەكارانە كرایەوە.