بەغدا –INA
سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، ئەمڕۆ چوارشەممە، دووپاتیکردەوە کە پڕۆژەکانی کەمکردنەوەی قەرەباڵغی هاتوچۆ لە بەغدا پێویستن، هاوکات ئاماژەی بەوەدا کە پڕۆژەی پردی عەدەن و سهنعا هەشتەمین پڕۆژەی تەواوبووە لە چوارچێوەی پاکێجی پڕۆژەکانی کەمکردنەوەی قەرەباڵغی هاتوچۆ.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە راگەیندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەوالێ عێراقی ( INA )نێردراوەتێیدا هاتووە " محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران ئەمڕۆ چوارشەممە، یەکتر بڕی بەرزە پردی گۆڕەپانی عەدەن و سهنعا"ـی کردەوە، لەچوارچێوەی یەکەمین پاکێجی پڕۆژەکانی نەهێشتنی قەرەباڵغی هاتووچۆ لەبەغدای پایتەخت، بەئامادەبوونی وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێبوون و شارەوانییەکان و کاروبارە گشتییەکان و بەڕێز ئەمینداری بەغداد".
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە "لە ڕێوڕەسمی کردنەوەکەدا ئاڵای عێراق بە بەرزی 44 مەتر بەرز کرایەوە لەگەڵ ژەنینی سروودی نیشتمانی لەلایەن خوێندکارانی کۆلێژی هونەرە جوانەکانەوە".
ههروهها سودانی جەختی لەوە کردەوە، کە "پڕۆژەی بەرزە پردی عەدەن و سەنعا هەشتەمین پڕۆژەیە، کە لەچوارچێوەی پاکێجی پڕۆژەکانی نەهێشتنی قەرەباڵغی هاتووچۆدا تەواوکراوە، و ئەو هەوڵانەی بەرز نرخاند کە لەجێبەجێکردندا دران لەگەڵ ڕۆڵی کۆمپانیا عێراقییەکان لەجێبەجێکردندا، بەتایبەتمەندی بەرز و وردەکاری کە بۆ یەکەمجارە پەسەند دەکرێت".
سهرۆكی ئهنجومهنی وهزیران ئاماژەی بە "گرنگی پڕۆژەی ئەو دوو بەرزە پردە کرد، کە لەناوچەیەکدا جێبەجێ دەکرێت و قەرەباڵەغییەکی زۆری دانیشتووان و جوڵەی زۆری هاتوچۆ بەخۆوە دەبینێت، سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ خەڵکی بەغداد دەربڕی، کە بەرگەی مەینەتییەکانی ڕێگاوبانە جێگرەوەکانیان گرت، بەتایبەتی ئەو پرۆژانە لەشوێنە قەرەباڵغەکاندا جێبەجێ دەکرێن و ناکۆکی زۆری تێدایە"، هەروەها سهرۆكی وهزیران ڕوونکردەوە كهمتمانەی حکومەتی لەڕێگەی جێبەجێکردنی پڕۆژە خزمەتگوزاریییەکانەوە سەلماندویەتی و چارەسەرکردنی ئەو پرۆژانەی کە چەندین ساڵە ڕاگیراون، سەرەڕای سەختی و دروستی جێبەجێکردنیان، کە هەندێکیان دەگەڕێنەوە بۆ ساڵی 2005."
سهرۆك وهزیران جەختی لەوە کردەوە، "کە پڕۆژەکانی نەهێشتنه قەرەباڵەغی لەبەغداد پێویستن" ههروهها جەختی لەوە کردەوە کە "هەر پارێزگایەک لەپڕۆژەکاندا ئەولەویەتی هەیە، پارێزگاکانی وەک بابل و دیوانیە و سەماوە پڕۆژەکانی ژێرخان ئێستادا لە ئەولەوییەتدایە، لەهەمان کاتدا لەبەغداد پڕۆژەکانی نەهێشتنی قەرەباڵغی هاتووچۆ لەئەولەوییەتدایە، کە مەینەتی ڕاستەقینەی بۆ هاوڵاتیان دروست کردووە، و لەکۆی 19 پڕۆژە 8 پڕۆژەی جێبەجێکراوو، و بەمزووانە بەپێی تایبەتمەندییە تەکنیکیە دیاریکراوەکان تەواو دەبن".
جیگای باسه هەردوو پڕۆژەی بەرزە پردی گۆڕەپانی عەدەن و سەنعا بە گرنگترین پرۆژەکانی نەهێشتنی قەرەباڵغی هاتووچۆ لە بەغداد دادەنرێت، کە یارمەتیدەر دەبێت بۆ کەمکردنەوەی قەرەباڵەغی جوڵەی هاتوچۆ لە هەردوو گۆڕەپانی دیوی کەرخ لە بەغداد، و پڕۆژەکە بریتییە لە دروستکردنی دوو بەرزە پرد بە درێژایی گشتی (1550 م) و پانیی (9 تا 14 مەتر).
بەرزە پردەی یەکەم لە 4 ڕێگا پێکدێت بۆ سەرکەوتن و دابەزین و شەقامی موسا بن جەعفەر ( سەلامی خوای لێ بێت ) و شەقامی نواب، بە شەقامی 14 تەمموز و شەقامی ڕەبیع دەبەستێتەوە، و بەرزە پردی دووەم بریتییە لە ڕێگایەک بۆ سەرکەوتن و یەکێکی تر بۆ دابەزین و لە ئاستێکی بەرزتر لە پردی یەکەم، و شەقامی مووسا بن جەعفەر (سەلامی خوای لێ بێت ) و شەقامی سحە دەبەستێتەوە، و بەرەوە ناوچەی عوتەیفییە دەڕوات بە پانی (9) مەتر.