بهغدا -INA
ئهمڕۆ چوارشهممه سهرۆك کۆمار عهبدول لەتیف جەمال رەشید جەختی لە گرنگی هاوسەنگبوون لەگەڵ زانکۆ نێودەوڵەتییەکان و سود وەرگرتن لە شارەزایی و ئەزموونی زانستی کردەوە.
فەرمانگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆمار له راگهیندراوێكدا كه بۆ ئاژانسی ههواڵی عێراقی (INA) نێردراوه ، تێیدا هاتووه " سهرۆك کۆمار عهبدول لەتیف جەمال رەشید ، پێشوازیکرد دکتۆر نەعیم عەبودی، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی"،ههروهها " باس لەپێشهاتەکانی کەرتی فێرکردن کرا و سەرۆک کۆمار جەختی لەگرنگی هاوسەنگ کردنی زانکۆکانی عێراق لەگەڵ هاوتاکانیان لەوڵاتانی جیهاندا کردەوە لەڕێگەی فراوانکردنی ئاسۆی هاوکاری و هەماهەنگی هاوبەش بۆ سوود وەرگرتن لەئەزموونە زانستیەکان لەم بوارەدا ".
ههر به گوێرهی راگهیندراوهكه ئهوهیش هاتووه كه " سەرۆک کۆمار ئاماژەی کرد بە پێویستی گرنگیدان بە پرۆگرامەکانی خوێندن لە زانکۆکان و پێشخستنیان بە جۆرێک کە هاوتابن لەگەڵ پێشکەوتنی تەکنەلۆژی و تەکنیکی لە هەموو بوارەکاندا، و هاندانی توێژینەوە و خوێندن لەلایەن خوێندکارانەوە، جگە لەگرنگی داڕشتنی پلانی گونجاو لەنێوان هەردو وەزارەتی خوێندنی باڵا و پلاندانان بۆ جێگیرکردنی ژمارەی خوێندکارانی دەرچووی زانکۆ و دۆزینەوەی هاوسەنگی لەنێوان ئاستی وەرگرتن لە کۆلێژەکان و پێداویستییەکانی ساڵانە، هەروەها لەچوارچێوەی پەرەپێدانی تواناکانی خوێندکارانی دەرچووی زانکۆ بەتایبەت دەرچووانی کۆلێژەکانی ئەندازیاری " سهرۆك كۆمار جەختیشی "لە پێویستیی بەشداریکردنیان لە خولی پراکتیکی لەبوارە پسپۆڕییەکانیان لە گشت کەرتەکاندا کردەوە".
لەلای خۆیەوە وهزیری خوێندنی باڵا، "سوپاسی ڕێنماییەکانی سەرۆک کۆماری کرد و ڕونکردنەوەیەکی سەبارەت بە بەرەوپێشچوونی کارەکانی وەزارەت و پلانەکانی داهاتوو و ئەو ئاستەنگانەی ڕووبەڕووی کەرتی فێرکردن دەبنەوە لە وڵاتدا خستەڕوو".