سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری سەردانی دادگای باڵای ڕوسیا دەکات

سیاسی
  • 9-10-2024, 14:21
  • +A -A

    بەغدا- INA

    ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری، فایق زەیدان، سەردانی دادگای باڵای ڕووسیای کرد بۆ ئاگاداربوون لە کارەکانی و ئاڵوگۆڕی بیرۆکەی دادوەری هاوبەش لە نێوان هەردوو وڵاتدا.

    لە ڕاگەیەندراوێکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)  نێردراوه‌ ، تێیدا هاتووە، “ئەمڕۆ، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری، فایق زەیدان، بەیاوەری شاندی یاوەری، سەردانی دادگای باڵای ڕووسیای کرد و لەگەڵ سەرۆکی  دادگای باڵای یەکەم، پیتەر سورکۆڤ کۆبووەوە”.

    ئاماژەی بەوەشکراوه‌ كه‌ ، ئامانجی سەردانەکە ئاگاداربوونە لە کارەکانی دادگا و پێکهێنانی، هەروەها ئاڵوگۆڕکردنی بیرۆکەی دادوەری هاوبەش لەنێوان سیستەمی دادوەری لە هەردوو وڵاتدا.