22 زانکۆی عێراقی لە ڕیزبەندی جیهانی تایمز بۆ ساڵی 2025

ناوخۆ
  • 9-10-2024, 14:15
  • +A -A

    بەغدا - INA

    ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، خستنەڕووی 22 زانکۆی عێراقی لە پۆلێنبەندی جیهانی تایمز بۆ ساڵی 2025 ڕاگەیاند.


    لە ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی خوێندنی باڵا ، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)  نێردراوه‌، تێیدا هاتووە، “ڕیزبەندی زانکۆکانی جیهانی خوێندنی باڵای تایمز بۆ ساڵی ٢٠٢٥ ئەنجامی چاپی ٢٠٢٥ی خۆی بڵاوکردەوە، کە پۆلێنکردنی زیاتر لە ٢٠٠٠ دامەزراوەی لە ١١٥ وڵاتی جیهان لەخۆگرتبوو(Times Higher Education World University Rankings 2025)  .”

    ئاماژەی بەوەشکرد، "22 زانکۆی عێراق پێگەی خۆیان لە پۆلێنکردنەکەدا بەدەستهێنا، ئەمەش زیادبوونی ژمارەی زانکۆکانی عێراقی بە بەراورد بە چاپی 2024 نیشان دا، کە شایەتحاڵی سێزدە زانکۆ بوو، بەمەش عێراق لە پلەی بیست و نۆیەمی جیهاندا بێت لە ژمارەی پۆلێنبەندی عێراقییەکان". 

    هه‌روه‌ها ئه‌وه‌یش هاتووه‌  “زانکۆکان کێبڕکێیان لە پۆلێنکردنی تایمزدا کردووە بەپێی پێوەرە سەرەکییەکان لەسەر بنەمای هەژدە پێوەر بۆ هەڵسەنگاندن و پێوانەکردنی ئەدای کارکردن لە پێنج بواردا: وانەوتنەوە (ژینگەی فێربوون) 29.5%، ژینگەی توێژینەوە 29%، کوالیتی توێژینەوە 30%، ئاسۆی نێودەوڵەتی 7.5% ، و داهاتی پیشەسازی 4% .”