بەسرە - INA - عەلی مالیکی
ڕاهێنەری هەڵبژاردەی نیشتمانی، خیسوس کاساس، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا بۆ یارییەکەی ههڵبژاردهی نیشتمانی بەرامبەر هاوتا فەلەستینییەکەی، کە ئەمڕۆ چوارشەممە، لە هۆڵی کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی هۆتێل مهناوی پاشا بەڕێوەچوو،ههروهها پشتڕاستیکردەوە کە شێرەکانی رافیدهین بە تەواوی ئامادەکارییان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی فەلەستین کردووە ، سەرەڕای بههێزی یارییهكه.
کاساس لە کۆنفرانسەکەدا کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ئامادەی بوو وتی: هەڵبژاردەی نیشتمانی فەلەستین تیپێکی ڕێکخراوە لە هەموو بەرەکاندا، بەو پێیەی توانی خاڵێک بەرامبەر کۆریای باشوور بەدەستبهێنێت، لەکاتێکدا هەڵبژاردەی نیشتمانی عێراق لە یارییەکی پێشوودا دوو خاڵی لەدەستدا دژی کوێت بەهۆی هەڵەیەکی ناوبژیوانییەوە".
کاساس ئاماژەی بەوەدا کە "ئەدای هەڵبژاردەی فەلەستینی شیکردەوە، کە لە یارییەکانی پێشوویدا بەهێزی خۆی سەلماند"، جەختیشی لەوە کردەوە کە "هیچ جیاوازییەکی گەورە لەنێوان هەردوو هەڵبژاردەکەدا نییە".
کاساس دووپاتیکردەوە کە "هەڵبژاردەی نیشتمانی بەدەست هیچ کێشەیەكی نییه، خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بە بوونی 25 یاریزانی ئامادە لە ڕیزەکانی ههڵبژاردهكهمان”، ئاماژەی بەوەشکرد، “ئەیمەن حسێن ئامادەیە بۆ یارییەکەی فەڵەستین، بەڵام هێشتا بڕیارمان نەداوە بۆ ئەوەی لە سەرەتای یارییەکەدا یان لە گێمی دووەمدا بیگرێتەوە".