سبه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی نیشتمانی به‌جل و بەرگی سپیه‌وه‌ یاری ده‌كات

وەرزش
  • 9-10-2024, 12:56
  • +A -A

    بەغدا - INA

    کۆنفرانسی تەکنیکی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڵبژاردەی نیشتمانی لەگەڵ هەڵبژاردەی فەلەستینیی بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە لە شاری بەسرە، لە هۆتێل مه‌ناوی پاشا بەڕێوەچوو.

    له‌ راگه‌یندراوێكدا یەکێتی تۆپی پێ، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)  نێردراوه‌ ، تێیدا هاتووە، “لە کۆنفرانسەکەدا باس لە بابەتە لۆجستی و کارگێڕی و پزیشکی و راگه‌یاندن و ئەمنییەکانی پەیوەست بە یارییەکە کرا، و بڕیاردرا کە هەڵبژاردەی نیشتمانی جل و بەرگی سپی تەواو بپۆشێت ، لە کاتێکدا گۆڵپارێزەکان بە ڕەنگی زەردن، لە کاتێکدا هەڵبژاردەی فەلەستین جل وبه‌رگی سوور لەبەر دەکات و گۆڵپارێزەکانی جلی ڕەش له‌ به‌رده‌كه‌ن”.