بەغدا - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، بەڕێوبەرایەتی گشتی هاتووچۆ، کردنەوەی پردی جادريه بەڕووی هاتوچۆی ئۆتۆمبێل لە دیوی کەرخەوە بەرەو ڕهسافه ڕاگەیاند.
بەڕێوبەرایەتی گشتی هاتووچۆ لە ڕاگەیەنراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوه تییدا هاتووه: “پردی جادریە لە لایەنی کەرخەوە بەرەو ڕهسافه بەڕووی هاتوچۆی ئۆتۆمبێلدا کرایەوە، دوای تەواوبوونی کاری كڕاندن و قیرتاوكردن و گۆڕینی جومگە ئاسنینەکان”.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆ دووپاتی کردەوە کە “هاتوچۆ لەسەر پردی جادریە لە ئێستادا ئاسایی بووە”.