بهغدا-INA
ئەمڕۆ سێشەممە، وەزیری ناوخۆ، عەبدولئەمیر ئەلشەمەری، سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی كرد بۆ پاڵپشتیكردنی دەستپێشخەری نیشتمانی کەمکردنەوەی وزە و دەردانی گازی ژەهراوی و ستراتیژی عێراقی سەوز.
وەزارەتی ناوخۆ لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، ڕایگەیاندووە" عەبدولئەمیر ئەلشەمەری، وەزیری ناوخۆ، لە بارەگای وەزارەت، بە ئامادەبوونی ژمارەیەک کەسایەتی و نوێنەری وەزارەت و دەسته پەیوەندیدارەکان، و بەڕێوەبەری سەنتەری نیشتمانی بۆ قەیران و کارەساتەکان لە وەزارەتی ناوخۆ، سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی کرد بۆ پاڵپشتیکردنی دەستپێشخەری نیشتمانی بۆ کەمکردنەوەی وزە و دەردانی گازی ژەهراوی و ستراتیژی عێراقی سەوز،
لهم كۆبوونهوهیهدا ئامادەبووان باسیان لەو هەوڵانە کرد کە دەدرێن بۆ پاراستنی ژینگە لە عێراق، هەریەکەیان بەپێی پسپۆڕییەکەی خۆیان، ههروهها چۆنیهتی یەکخستنی کارەکان لەو بوارەدا.
ڕاشیگەیاند" دروستکردنی بەرێوەبەرایەتییەکی لاوەکی بەناوی پۆلیسی ژینگە لە وەزارەتی ناوخۆ گفتوگۆی لەسەر کرا، هەروەها پێویستە ئەندامەکانی شیاوبن و ڕاهێنان پێكبرێت و ئامادەکارییان هەبێت بەشێوەی پێویست بۆ بەجێگەیاندنی ئەو ئەرکانەی كهپێیان سپێردراوە بۆ ڕێگریکردن لە پیسبوونی ژینگە و کەمکردنەوەی مەترسی و هەڕەشەکان بۆ سەر ژیان و مرۆڤایەتی.