بهدواداچوون ـ INA
کۆمیتەی فریاکەوتنی حکوومەتی لوبنان ئەمڕۆ سێشەممە ڕایگەیاند کە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا ٣٦ کەس لە ئەنجامی دەستدرێژیی زایۆنیستەکان شەهید بوون.
ڕێکخەری لیژنەی فریاکەوتنی حکومەت، وەزیری ژینگە، ناسر یاسین، لە ڕاپۆرتی ژمارە 13دا سەبارەت بە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان و بارودۆخی ئێستا- کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بوهریگرتووه، ڕایگەیاند" لە ماوەی 24 کاتژمێر، 137 هێرشی ئاسمانی تۆمارکراوە، بەمەش کۆی گشتی هێرشەکان لە سەرەتای دەستدرێژییەکانەوە بۆ 9 هەزار و 400 هێرش بەرزبووەتەوە، هۆشداریشیدا کە وەزارەتی تەندروستی لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا ژمارەی شەهیدان و بریندارانی ڕاگهیاندووە، کە 36 شەهید و 150 بریندار تۆمارکراون و کۆی گشتیی لە سەرەتای ڕووداوەکانەوە گەیشتووەتە دوو هەزار و 119 شەهید و 10 هەزار و 19 بریندار.
یاسین لە درێژەی قسەکانیدا وتی" 990 سەنتەر بۆ وەرگرتنی ئاوارەکان کرانەوە، لەو ژمارەیەش 781 ناوەند توانای وهرگرتنیان نهماوه، هەروەها 181 هەزار و 700 ئاوارە لە ناوەندەکانی داڵدەدان تۆمار کراون کە لە پەیڕەوی دەرچووی ژووری ئۆپەراسیۆنی نیشتمانیدا ئاماژەی پێکراوە، هەروەها سەرجەم دهزگا ئەمنییەکان پارێزگاری لە ئاسایش دەکەن و بەشداری دهكهن لە یارمەتیدانی ئاوارەکان و دابەشکردنی پێداویستییەکانی خۆراک و سووتەمەنی، پاراستنی ناوەندەکانی پەناگە وڕێگریکردن لە ئۆپەراسیۆنەکانی قۆرخکاری وچاودێریکردنی نرخەکان و چاودێریکردنی کۆنترۆڵکردنی سنوورەکان.
وتیشی" لە 23ی ئەیلولەوە تا 8ی تشرینی یەکەم، ئاسایشی گشتی پەڕینەوەی 304 هەزار و 897 هاوڵاتی سووری و 107 هەزار و 333 لوبنانی بۆ ناو خاکی سوریا تۆمارکردووە، هەروەها لیژنەی فریاکەوتنی وەزاری ئهركی وەرگرتنی هاوکاری نێودەوڵەتی و دابەشکردنی بەسەر ئاوارەکاندا لەسەر ئاستی پارێزگاکان لەناوخۆدا لهئهستۆ دهگرێت ومیکانیزمێکی ڕوون و شەفاف کە لە کۆبوونەوەکەدا دەستنیشانکرا کە ئەمڕۆ بە سەرۆکایەتی سەرۆکی حکومەت بەڕێوەچوو دهگرێتهبهر.