فڕۆکەکانی F_16 مۆڵگه‌یه‌كی تیرۆریستی به‌٦ تیرۆریسته‌وه‌ لە سەلاح الدین ده‌كه‌نه‌ ئامانج

ئەمنی
  • 8-10-2024, 18:11
  • +A -A

    به‌غدا-INA
    فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان لەناوبردنی مۆڵگه‌یه‌كی تیرۆریستی کە ٦ تیرۆریست تێدابوون لەکەرتی ئۆپەراسیۆنەکانی سەڵاحەدین ڕاگەیاند.
    فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان لە بەیاننامەیەکدا كه‌بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، ڕایگەیاندووە" له‌درێژەی ئۆپه‌راسیۆنی هێرشكردن و بەدواداچوونكردنی پاشماوه‌كانی چه‌ته‌ تیرۆریستییە شکستخواردووەکانی داعش، و لە تۆڵەسەندنەوەی شەهیدانی کەرکوک، و بە پێی زانیاریی دروست و بە هەوڵێکی هه‌واڵگیری تۆكمه‌ لە پیاوە مه‌رده‌كانی ناو بەرێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی وبە پلان و سەرپەرشتی شانەی ئامانجدار لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، هه‌ڵۆیه‌ قاره‌مانه‌كان له‌فڕۆكه‌ی F_16، هێرشێكی ئاسمانی سەرکەوتوویان ئەنجامدا ومۆڵگه‌یه‌كی تیرۆرستانی داعش كه‌شه‌ش تیرۆرس له‌ناودابوو لە ناوچەی ئەلعەیس لە چوارچێوەی کەرتی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی سەڵاح الدین کردە ئامانج وله‌ناوبردن.
    ئاماژەی بەوەشکر بە پشتبەستن بە زانیارییە بەردەستەکان، ئەو مۆڵگه‌ ئامانجکراوە ٦ ئەندامی باندە تیرۆریستییەکانی داعشی تێدابووە، هه‌روه‌ها جەختیشی لەوە کردەوە کە هێزە ئەمنییەکانمان بەردەوام دەبن لە تۆڵەسەندنەوەی دادپەروەرانە له‌ پاشماوەی چەتەکانی داعش، و زه‌وی پان وبه‌رین لێیان تەسک دەکه‌نەوە.