به‌غدا-INA
ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی کۆچ و ئاوارە، گەڕانەوەی (398) ئاوارەی بۆ ناوچە ڕەسەنەکانیان لە سێ پاڕێزگا ڕاگەیاند.
وەزارەت لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، ئاماژەی بەوەکردووە" لە درێژەی جێبەجێکردنی بەرنامەی حکومەت، وەزیری کۆچ و کۆچبەران، ئیڤان فایق جبرو، بە هاوکاری دەسەڵاتدارانی هەرێم و نەتەوە یەکگرتووەکان، گەڕانەوەی (398) ئاوارەی لە کەمپی (دێبکە) لە پارێزگای هەولێر بۆ ناوچە ڕەسەنەکانی نیشتەجێبوونیان لە قەزا و ناحیه‌كانی پارێزگاکانی نەینەوا و کەرکوک و سەڵاحه‌ددین ڕاگه‌یاند.
هه‌روه‌ها وتی" وەزیر ڕێنمایی داوە ئەوانەی گەڕاونەتەوە یارمەتی دارایی و هاوکاری فریاگوزاری بگرێتەوە به‌مه‌به‌ستی پشتگیری‌کردن لە سەقامگیری ئه‌و ناوچانه‌ی كه‌بۆی ده‌گه‌رێنه‌وه.