بهغدا-INA
ئەمڕۆ سێشەممە، دادگای باڵای فیدراڵی پابەندبوونی هەموو دەسەڵاتەکانی بۆ پاراستنی یەکێتێ عێراق دووپاتکردهوه.
لهبەیاننامەیەکی دادگای فیدراڵی، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، تێیدا هاتووە" دادگا بڕیارێکی دەرکرد کە بریتی بوو لە لێکدانەوە بۆ دەستەواژەی (سەروەری تەواو) کە لە چوارچێوەی مادەی (١)ی دەستووری کۆماری عێراقدا هاتووە بۆ ساڵی 2005، وەک ئەوەی نووسیبووی کە دەستووری کۆماری عێراق گەرەنتی یەکپارچهیی عێراق دەکات، لە کاتێکدا ئەم یەکگرتووییە پێویستی بەوەیە کە عێراق سەروەرییەکی تەواوی هەبێت بەسەر هەموو خاک و ئاسمانی و ئاوە ناوچهییهکانیدا.”
هەروەها بڕیارەکە داوا دەکات سەرجەم دەسەڵاتە فیدراڵیەکان و دەسەڵاتی هەرێمهکان و پارێزگا لامەرکەزییەکان و ئیدارە ناوخۆییەکان پابەندبن بە بڕگەکانی دەستوور لەڕێگەی پاراستنی یەکپارچهیی عێراق و نەگرتنەبەری هیچ کارێک کە زیان بە سەروەری عێراق بگەیەنێت".
بهیاننامهكه ئهوهشی خستهروو كههەر دەسەڵاتێک کە ئەمە پێشێل بکات، دەستووری پێشێل کردووە و سەروەری عێراقی خستووەتە مەترسییەوە بەپێی ئەوەی لە مادەکانی (١، ٨، ٥٠، ١٠٩، و ١١٦)ی دەستووری کۆماری عێراق بۆ ساڵی ٢٠٠٥ هاتووە.
ئاماژەی بەوەشکردووە بڕیارەکە بەپێی ئەو بڕیارەی دادگای ژمارە (89/فیدراڵی/2024) دەرچووە.