به‌غدا-INA
ئەمڕۆ سێشەممە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان دووپاتی کردەوە کە سەرجەم بابەتە تەکنیکی و لۆجستیەکان ئامادەن بۆ هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستان.
سەرۆکی کۆمسیۆن، دادوەر عومەر ئەحمەد، لە میانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کە ئەمڕۆ سازکرا و پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ئامادەی بوو، ڕایگەیاند" هەموو بابەتە تەکنیکی و لۆجستییەکان ئامادەن بۆ هەڵبژاردنی کوردستان، ئاماژە بەوەدا کەدوای ئەوەی دەنگەکان بە شێوەی ئەلیکترۆنی ئەژمار دەکرێن، دووباره به‌ده‌ستی ئهژماردهكرێنهوه.
هه‌روه‌ها وتی" له‌دوای ئەنجامدانی چەندین تاقیکردنەوەی پێشکەوتوو و هاوچه‌رخ لەسەریان، هەموو ئامێرەکان ئامادەن بۆ هەڵبژاردنەکان".
ئاماژەی بەوەشکرد" كه‌له‌دوای دەنگەکان بەشێوەی ئەلیکترۆنی ئەژماردەکرێن و بە دەست ئەژماردەکرێنهوه، ئەنجامەکان ڕادەگەیەنرێن، ئاماژە بەوەشکرد كهکۆمسیۆن و دەستەی کۆمسیاران و لیژنەی ناوەندی کاردەکەن بۆ بەڕێوەبردنی پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بە شێوەیەکی پیشەیی و بێلایەن، و لەیهك مه‌ودادا ده‌بن له‌هه‌مبه‌ر هه‌موولایه‌ك.
سه‌رۆكی كۆمسیۆن جەختیشی لەوە کردەوە کەکۆمسیۆن بە سەرکەوتوویی هەڵبژاردنەکان بەڕێوە دەبات و دەرفەت نادەین بە هیچ لایەنێک دەستوەردان لە کارەکانی بکات یان دەستکاری ئەنجامەکان بکات.