عومان - INA
یانەی شەتڕەنجی پێشمەرگەی سلێمانی لەرێكەوتی 3-10-2024 وەك نوێنەری یانەكانی عێراق،بەشداری پاڵەوانیەتی یانەكانی عەرەبی كردووە لە شاری سەڵاڵەی پارێزگای زەفاڕی سەڵتەنەی عومان.
یانەی شەتڕەنجی پێشمەرگەی سلێمانی دوای زنجیرە سەركەوتنەكانی یەك لەدوای یەك كە توانی لەیانەكانی ( مەسیرەی عومانی و شاریقەی ئیماراتی و سهامی یەمەنی و بەردی سوری و ئەبو زەبی ئیماراتی) بردەوە،ئەمڕۆ سێ شەممە توانی لەیانەی سەڵاڵەی عومانی بە ئەنجامی (4-0) بباتەوە و بەر لە جەولەی حەفتەم وكۆتایی،پێشمەرگەی سلێمانی بووە پاڵەوانی یانەكانی شەتڕەنجی عەرەبی.
ڕۆژی چوار شەممە رێكەوتی 9-10-2024 2024 و لە كاتژمێر 9:00 ی سەر لە بەیانی دوا یاریان لەبەرامبەر یانەی جەمعییەی فەڵەستین ئەنجام دەدەن و ئەنجامی ئەو یاریەشیان كاریگەری لەسەر ڕیزبەندی كۆتاییان نابێت كە توانیویانە تێیدا میدالیای ئاڵتون و جامی یەكەمی ببەنەوە .
ئەسعەد ئیسماعیل لەپەیوەندێكی تەلەفۆنی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراق (INA) هیچی بۆ نەگوترا لەخۆشیان وتەنها وتی : پیرۆزە لەهەموومان!.
ماوەتەوە بڵێن بەیانی لەسەر ئاست تیپ و تاك،پاڵەوانانی یانەی شەتڕەنجی پێشمەرگەی سلێمانی میدالی زێر لەمل دەكەن و بەرەو وڵات دەكەونەوە رێ،ئەم دەستكەوتەش دەبێتە شكۆی وڵات و شارێك و وەرزشوان،كە توانیان لەنێو دە وڵاتی عەرەبی ئەم دەستكەوتە مەزنە بەدەست بێنن.
شاندی یانەی شەتڕەنجی پێشمەرگەی سلێمانی پێكهاتوون لە :
*ئەسعەد ئیسماعیل تۆفیق..سەرۆكی شاند و سەرپەرشتیاری داوەرانی پاڵەوانیەتییەكە.
یاریزانەكان
1-زۆزك سەڵاح مەحەمەد 2-ئاكار عەلی ساڵح 3-ئاریان عەلی ئیحسان 4-ئەحمەد جەزا جەمال 5- موعەزەز زاهیر حەبیب.