بەغداد - INA
ئەمڕۆ سێشەممە، ئەنجومەنی وەزیران دووەم دانیشتنی ئاسایی خۆی لەمڕۆدا بە سەرۆكایەتی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، ئەنجامدا.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكی كورتدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: ئەنجومەنی وەزیران ئەمڕۆ دووەم دانیشتنی ئاسایی خۆی بە سەرۆكایەتی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، ئەنجامدا.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیران یەكەم دانیشتنی خۆی ئەنجامدا، بە سەرۆكایەتی سەرۆك وەزیران.
پێشتر نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، رایگەیاند: ئەنجومەنی وەزیران بە سەرۆكایەتی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، ئەمڕۆ دوو دانیشتنی ئاسایی ئەنجام دەدات.
رونیشیكردەوە: دانیشتنێكیان بۆ قەرەبووكردنەوەی دانیشتنی رۆژی 24ی ئەیلولی ڕابردووە، كە هاوكات بوو لەگەڵ بەشداریكردنی سەرۆك وەزیران لە كۆبوونەوەكانی كۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان خولی 79هەمیندا.
هەڵبژادەی نیشتمانی ماڵئاوایی لە كەندوای 26كرد