راوێژكاری سەرۆك وەزیران: وەزارەتی دارایی لە پرۆسەی ئامادەكردنی خشتەی بودجەی 2025 دایە

ئابوری
  • 8-10-2024, 13:25
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ سێشەممە، ڕاوێژكاری دارایی سەرۆك وەزیران مەزهەر محەمەد ساڵح، ڕایگەیاند: وەزارەتی دارایی لە پرۆسەی ئامادەكردنی خشتەی بودجەی گشتی ساڵی 2025دایە.
    ساڵح بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: لە مادەی 77/دووەم لە یاسای بودجەی گشتی فیدراڵی ژمارە 13ی ساڵی 2023 كە ئامادەكردنی بودجەی سێ ساڵە ڕێكدەخات، تێیدا هاتووە كە حكومەت خشتەی بودجەی ساڵانی 2024 و 2025 ڕەوانەی ئەنجومەنی نوێنەران بكات بۆ پەسەندكردنی پێش كۆتایی ساڵی دارایی پێشوو.
    ئاماژەی بەوەشكرد: وەزارەتی دارایی ڕایگەیاندووە، لە پرۆسەی ئامادەكردنی خشتەی بودجەی گشتیدایە بۆ ساڵی 2025، بەگوێرەی ئەو میكانیزمە دەستوریانەی لە یاسای بودجەی سێ ساڵی سەرەوە پەسەندكراون.
    وتیشی: بە پشتبەستن بە پێوەرەكانی جێبەجێكردنی بودجە لە ماوەی دوو ساڵی یەكەمدا كە لە یاسای ژمارە 13 كە لە سەرەوە باسمان كرد، دەسەڵاتی دارایی خاوەنی توانا كارگێڕییە داراییە پێویستەكانە بۆ پێشكەشكردنی خشتەی بودجەی ساڵی 2025 بۆ ئەوەی بتوانن ڕێڕەوی یاسادانانی خۆیان بگرنەبەر بە گفتوگۆكردن و پەسەندكردنیان لە ئەنجومەنی وەزیران و ڕەوانەكردنیان بۆ ئەنجومەنی نوێنەران پێش كۆتایی ئەمساڵ.
    رونیشیكردەوە: خشتەی بودجەی گشتی فیدراڵی بۆ ساڵی 2025 لە نەگۆڕەكانی یاسای بودجەی فیدراڵی ژمارە 13ی ساڵی 2024 سەرچاوە دەگرێت، بە لەبەرچاوگرتنی بارودۆخی ئابووری نێودەوڵەتی و ناوچەیی و گۆڕانكارییەكانیان، دڵنیابوون لەوەی كە بڕگەكانی خشتەی بودجەی ساڵی 2025 دەگونجێن لە چوارچێوەی دەقە یاساییە بەردەستەكاندا، جگە لە پشت بەستن بە ئەدای پێوەرەكانی خشتەی بودجەی گشتی بۆ ساڵی 2024.
    ئاماژەی بەوەشكرد: پڕۆژە گەورەكانی ئاوەدانكردنەوە بەردەوام دەبن لە پێشكەوتن بەپێی دیدگای بەرنامەی حكومەت بۆ دڵنیابوون لە بەردەوامی ڕێژەی گەشەكردن لە بەرهەمی ناوخۆیی بەگشتی و بەرهەمی گشتی ناوخۆیی (نا نەوتی) بەتایبەتی.