روەیزی: هەڵوێستی عێراق لەگەڵ گەلی فەڵەستین جێگای رێزە

سیاسی
  • 8-10-2024, 12:56
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ سێشەممە، باڵیۆزی فەلەستین لە عێراق ئەحمەد روەیزی، ستایشی ناوەڕۆكی پەیامەكەی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، كرد بۆ كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و بەردەوامی جەختكردنەوە لەسەر مافی چارەی خۆنووسینی گەلی فەلەستین و دامەزراندنی دەوڵەتەكەیان.
    روەیزی لە چاوپێكەوتنەكەیدا لەگەڵ كەناڵی عێراقیەی هەواڵی، كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی بەدواداچوونی بۆ كردووە، رایگەیاند: عێراق وەستاوە، و بەردەوامە لە وەستان بە شەرەفمەندانەوە، وەك حكومەت و گەل، لەگەڵ گەلی فەلەستین بە درێژایی ساڵ، لە ڕووی سیاسی و جەماوەری و مرۆییەوە، بە وەرگرتنی بریندارەكان لە خەڵكی غەززە و دابینكردنی ئەو چارەسەرەی كە پێویستیانە، هەروەها ناردنی سووتەمەنی.
    ئاشكراشیكرد: لەڕووی سیاسییەوە دیپلۆماسیەتی عێراق لە دامەزراوە نێودەوڵەتییەكاندا بە بەهێزی هەنگاوی ناوە، چ لە نەتەوە یەكگرتووەكان و چ لە ڕێگەی دادگای نێودەوڵەتییەوە، و وتیشی: ئەوەی دوای ڕووداوەكانی حەوتی ئۆكتۆبەر ڕوویدا، شەڕی قڕكردنی زایۆنییە لە دژی گەلی فەلەستین بۆ سڕینەوەیان لەسەر نەخشە و ڕێگریكردن لە هەر ئەگەرێكی دامەزراندنی دەوڵەتی فەلەستین.
    رونیشیكردەوە: ئەوەی ئێستا پێویستە ڕاگرتنی دەستدرێژییە بۆ سەر گەلی فەلەستین و هێنانی هاوكاری بەپەلە بۆ ناو غەززە و دان بە دەوڵەتی فەلەستین بنێین، بەبێ دامەزراندنیشی  ناوچەكە لە سەقامگیری بەهرەمەند نابێت، ئێمە بە ئەمریكا دەڵێین: بەردەوامی و بەڕێوەبردنی ململانێكان نابێتە هۆی دابینكردنی ئاسایش لە ناوچەكەدا.
    جەختیشیكردەوە: غەززە بەتەواوی وێران بوو، زیاتر لە 42 هەزار هاووڵاتی شەهید بوون، 100 هەزاری دیكەش بریندار بوون، زیانەكانیش گەیشتە 35 ملیار دۆلار.
    راشیگەیاند: دوژمنی زایۆنی سیناریۆی غەززە لە لوبنان دووبارە دەكاتەوە و دەیەوێت شەڕێك لە ناوچەكەدا هەڵگیرسێنێت، ئێمەش تەئكید دەكەینەوە كە سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، لە پەیامەكەی دوێنێدا بۆ كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی سەبارەت بە لێكەوتەكانی ئەو قەوارە قۆرخكارەی كە هەوڵی فراوانكردنی شەڕ و ململانێ دەدات، دەرئەنجامەكانی ڕێگەدان بە بەردەوامبوونی لە ئەنجامدانی تاوانەكان، پێویستی وەستاندنی بەئامانجگرتنی خەڵكی مەدەنی و ڕزگاركردنی ناوچەكەیە لە خراپییەكانی شەڕ، ئێمە ستایشی دەكەین، هەروەها سەرۆك وەزیران لە میانی دیدارەكەیدا لەگەڵ جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا لە واشنتۆن جەختی لەسەر مافی گەلی فەلەستین كردەوە بۆ مافی چارەنووسی گەلی فەلەستین.
    وتیشی: عێراقێكی بەهێز گەرەنتییە بۆ ئەوەی فەلەستین باش بێت، هەڵوێستەكانی عێراقیش لە چلەكانەوە شاهید بوون، هەروەها پەیوەندییەكانی سەرۆك وەزیرانی عێراق لەگەڵ لایەنە نێودەوڵەتییەكان پشتڕاستی پشتیوانییەكەی بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی فەلەستین و وەستاندنی دەستدرێژیەكان دەكەنەوە.