بەغداد - INA
ئەمڕۆ سێشەممە، ئەنجومەنی وەزیران یەكەم دانیشتنی ئاسایی خۆی بە سەرۆكایەتی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، ئەنجامدا.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكی كورتدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: ئەنجومەنی وەزیران یەكەم دانیشتنی ئاسایی خۆی بە سەرۆكایەتی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، ئەنجامدا.
پێشتر نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، رایگەیاند: ئەنجومەنی وەزیران بە سەرۆكایەتی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، ئەمڕۆ دوو دانیشتنی ئاسایی ئەنجام دەدات.
رونیشیكردەوە: دانیشتنێكیان بۆ قەرەبووكردنەوەی دانیشتنی رۆژی 24ی ئەیلولی ڕابردووە، كە هاوكات بوو لەگەڵ بەشداریكردنی سەرۆك وەزیران لە كۆبوونەوەكانی كۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان خولی 79هەمیندا.
هەڵبژادەی نیشتمانی ماڵئاوایی لە كەندوای 26كرد