پێشبینییەكانی كەشوهەوا بۆ چوار رۆژی داهاتوو

ناوخۆ
  • 8-10-2024, 10:13
  • +A -A

    بەغداد - INA 
    ئەمڕۆ سێشەممە، دەستەی كەشناسی وردەكارییەكانی رەوشی كەشوهەوای وڵاتی بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند، هاوكات پێشبینی دەكات پلەكانی گەرما جێگیر بن.
    دەستەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: سبەی چوارشەممە، كەش و هەوا ئاسایی دەبێت لەگەڵ هەندێك پەڵەهەور لە ناوچەكانی باكور، هاوكات پلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن، و ئاماژەی بەوەشدا: پلەكانی گەرما لە بەغدا و دیالە و سەڵاحەدین و بابل و دیوانیە و موسەننا و بەسرە 39 پلە دەبێت، هەروەها لە كەربەلای پیرۆز و نەجەفی ئەشرەف و زیقار و میسان 40 پلە دەبێت، و لە واست و ئەنبار 38 پلە دەبێت، لە دهۆك و سلێمانی 34 پلە، هەولێر و نەینەوا 36 پلە دەبێت.
    رونیشیكردەوە: رۆژی پێنجشەممە كەش و هەوا بەگشتی ئاسایی دەبێت، وردە وردە دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور لە ناوچەكانی باكور، پلەكانی گەرماش كەمێك بەرزدەبنەوە لە سەرتاسەری وڵات.
    راشیگەیاند: رۆژی هەینی كەش و هەوا لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور ئاسایی دەبێت و لە ناوچەی باكووریش نیمچە هەور دەبێت، پلەكانی گەرماش هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن.
    ئاشكراشیكرد: كەشوهەوای شەممەی داهاتوو ئاسایی دەبێت لەگەڵ هەندێك پەڵەهەور، لە كاتێكدا پلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن لە سەرتاسەری وڵاتدا.