بەغداد - INA
ئەنجومەنی وەزیران بە سەرۆكایەتی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، ئەمڕۆ سێشەممە دوو دانیشتنی ئاسایی ئەنجام دەدات.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: ئەنجومەنی وەزیران بە سەرۆكایەتی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، ئەمڕۆ دوو دانیشتنی ئاسایی ئەنجام دەدات.
رونیشیكردەوە: دانیشتنێكیان بۆ قەرەبووكردنەوەی دانیشتنی رۆژی 24ی ئەیلولی ڕابردووە، كە هاوكات بوو لەگەڵ بەشداریكردنی سەرۆك وەزیران لە كۆبوونەوەكانی كۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان خولی 79هەمیندا.