عومان - INA
یانەی شەتڕەنجی پێشمەرگەی سلێمانی كە نوێنەرایەتی یانەكانی عێراق دەكات،ئەمڕۆ دووشەممە دوای ئەوەی سەركەوت بەسەر یانەی ئەبو زەبی ئیماراتی بە ئەنجامی (31-)،پێشمەرگە نزیك بۆتەوە لە میدالی زێڕی پاڵەوانیەتی یانەكانی عەرەبی.
ئەسعەد ئیسماعیل سەرۆكی شاندی یانەی پێشمەرگەی سلێمانی و سەرپەرشتیاری داوەرانی پاڵەوانەیتی یانەكانی عەرەبی تایبەت بە ئاژانسی هەواڵی عێراق (INA) راگەیاند و گوتی : ئەمڕۆ دووشەممە رێكەوتی 7-10-2024 لەیاری پێنجەمی یانەی پێشمەرگە،توانیمان بەئەنجامی (3-1) لەیانەی ئەبو زەبی ئیماراتی ببەینەوە و بەم ئەنجامە نزیك بووینەوە لە میدالی زێڕی پاڵەەوانیەتییەكە،بەڕاستی ئەو ئەنجامە پڕ شكۆیە هانمان دەدات زیاتر هەست بەبەرپرسیاریەتی و هێز و هزری وڵات و وەرزش و جەربەزەی توانای هزری یاریزانە چەلەنگەكانمان بكەین،چونكە لەم پێنج یارییەی ئەنجامیانداوە،توانیان تا ئێستا وەك پاڵەوان دەربكەون،من جگە لە خۆشەویستی ودەستخۆشیم بۆیان هیچی ترم نیە.
لەكۆتایی ئەسعەد ئیسماعیل گوتی : بەیانی سێ شەممە رێكەوتی 8-10-2024 لە شەشەم یاری یانەی شەتڕەنجی پێشمەرگەی سلێمانی،رووبەڕووی یانەی سەڵاڵەی عومانی دەبینەوە،گەر لەم یارییە براوە بووین،ئەوا 90% دەبینە پاڵەوان و میدالی زێڕ بەدەست دێنین.
ماوەتەوە بڵێین ،پاڵەوانیەتی شەتڕەنجی یانەكانی عەرەبی لە شاری سەڵاڵەی سەر بەپارێزگای زەفاڕی سەڵًتەنەی عومان لە رێكەوتی 3-10-2024 پاڵەوانیەتییەكە دەستی پێكرد و بڕیاریشە رێكەوتی 10-10-2024 بەكۆتابێت.
شاندی یانەی شەتڕەنجی پێشمەرگەی سلێمانی پێكهاتوون لە :
*ئەسعەد ئیسماعیل تۆفیق..سەرۆكی شاند و سەرپەرشتیاری داوەرانی پاڵەوانیەتییەكە.
یاریزانەكان
1-زۆزك سەڵاح مەحەمەد 2-ئاكار عەلی ساڵح 3-ئاریان عەلی ئیحسان 4-ئەحمەد جەزا جەمال 5- موعەزەز زاهیر جەبیب.