شێخ خەزعەلی: ئامانجی دامەزراندنی قەوارەی زایۆنی فراوانبوونە بۆ ناو دڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

سیاسی
  • 7-10-2024, 22:16
  • +A -A

    به‌غدا-INA
    ئەمڕۆ دووشەممە، ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی عەسائیب ئەهلی حەق، شێخ قەیس خەزعەلی پشتڕاستی کردەوە کە ئامانجی دامەزراندنی قەوارەی زایۆنی، فراوانبوونە بۆ ناو دڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ودروستکردنی ئەوەی پێی دەوترێت دەوڵەت (ئیسرائیلی گەورە).
    شێخ قەیس خەزعەلی لە وتارەکەیدا بەبۆنەی یەکەمین ساڵیادی ئۆپەراسیۆنی تۆفانی ئەقسا، کەئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) وه‌ریگرتووه‌، ڕایگەیاند: ئێمە شاهیدی ساڵیادی لافاوەکەی ئەقساین، ئەم ئۆپەراسیۆن، کە گرنگترین و دیارترین ڕووداو بوو بە درێژایی ئەم ساڵەی ڕابردوو، ئاماژەیە بۆ ئەوەی کەئەم ئۆپەراسیۆنە، کە بەڕاستی پێوەر و تاقیکردنەوەیەک بوو بۆ هەموو ویژدانی مرۆڤ.
    ئاماژەی بەوەشکرد ئەوەی ڕوویدا بە دەنگی و ڤیدیۆ گواستراوەتەوە، لەوێرانكردن لەناوبردن و کوشتن، ڕوونیشیکردووەتەوە کۆمەڵێک پرسیار هەیە کە لەم ماوەیەدا وروژێنراون، بەم بۆنەیەوە دەمانەوێت وەڵامی گرنگترینیان  بدەینەوە.
    هه‌روه‌ها وتی" دەمانەوێت هەندێک هەڵوێستی بنەڕەتی ڕوون بکەینەوە کە پێمان وایە پێویستە لەم بۆنەیەدا ڕوونی بکەینەوە، ئاماژەی بەوەشکرد کەیەکەم پرسیار کە زۆرێک دەیکەن ئەوەیە: ئایا کاتی ئەنجامدانی ئەم ئۆپەراسیۆنە گونجاو بوو؟
    ئاماژەی بەوەشکرد ئەوانەی پرسیارەکە دەکەن سەبارەت بە کاتی ئۆپەراسیۆنی تۆفانی ئەقسا، تێبینی ئەوە دەکەن کە چی ڕوویداوە و ڕوودەدات لەڕووی وێرانکردنی شار و ماڵ و ژێرخانی غەززە و لوبنان، ڕوونیشیکردەوە ئەوانەی پرسیار سەبارەت بە کاتی ئۆپراسیۆنی تۆفانی ئەقسا ده‌كه‌ن تێبینی ئەوە ده‌كه‌ن ئایا چ بڵاوده‌بێتەوە و هەروەها له‌وانه‌یه‌ لە عێراق و یەمەنیش ڕووبدات و ڕەنگە بگاتە تەنانەت بۆ کۆماری ئیسلامیش، چونکە ئەوەی ڕوودەدات جه‌نگه‌.
    شێخ خەزعەلی جەختی لەوە کردەوە کە کیان لەسەر یەک بناغە دامەزراوە، ئەویش بناغەی ئایینی و عەقیدەی و پێغەمبەرایەتییە کە پشت بە تەورات و ئینجیل دەبەستێت نەک لەسەر هیچ بنەمایەکی تر، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە کیانەکە لەسەر بنەمایەکی سیاسی و ئابووری نییه‌، یان له‌سه‌ر هەر بنەمایەکی تر.
    شێخ خەزعەلی لە درێژەی قسەکانیدا وتی: بنەچەی ئەو قەوارەیە گرووپێکی ڕەوەندە کە لە زۆر وڵاتی جیاوازی جیهانەوە کۆکراونەتەوە بە مەبەستی دامەزراندنی ئەم قەوارەیە لەسەر زەوی، جەختیشی لەوە کردەوە کە ئامانجی دامەزراندنی قەوارەکە فراوانکردن بۆ ناو دڵی ئەو وڵاتانه‌ی كه‌پێی دەوترێت ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و دروستکردنی ئەوەی پێی دەوترێت دەوڵەتی ئیسرائیلی گه‌وره‌.