بهغدا-INA
ئەمڕۆ دووشەممە، خەلەف شنگالى، ڕاوێژکاری سەرۆکی حکومەت بۆ کاروباری ئێزیدییەکان، دەستپێکردنی وەجبەیەکی نوێی قەرەبووی بە بەهای 99 ملیار دینار بۆ قەزای شنگال و پارێزگاری نەینەوا ڕاگەیاند، ئاماژەی بەوەشکرد، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئهنجوومهنی وەزیران ئەولەویەتێکی تایبەتی بەئاوارەکان دهدات کە لە کەمپەکانی هەرێمی کوردستان نیشتەجێن وخهڵكی قەزای شنگال و ناوچەکانی ترن بۆ ئەوەی هانیان بدەن بگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان.
شنگالی لەلێدوانێکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاند: بە پشتبەستن بە ڕێنماییەکانی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئهنجوومهنی وەزیران و بەردەوامی پاڵپشتیکردنی بۆ شنگال و نەینەوا و پرسی قەرەبووکردنەوە بە گشتی، هەروەها لە جێبەجێکردنی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران كهئەولەویەت بدرێت بە قەزای شنگال لە فایلی قەرەبووکردنەوەدا، وەزارەتی دارایی دەستیکرد بە قەرەبووکردنەوەی قەزای شنگال و پارێزگاری نەینەوا، بهبڕی 99 ملیار دینار.
ئاماژەی بەوەشکرد وەزارەتی دارایی کاردەکات بۆ تەواوکردنی ئەو مامەڵانەی کە ماون بە پشتبەستن بە ڕێنماییەکانی سەرۆکی حکومەت بۆ ئەوەی ئەولەویەت بدرێت بە شەنگال لە تەرخانکردنی دارایی بۆ ساڵی 2025".
شنگالى ڕوونیشیکردەوە ئەم پارەیە بە پشتبەستن بە نوسراوێکی دیوانی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران دەرچووە، کە بەپەلە ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی کردووە بۆ دەستپێکردنی تەرخانکردنی دارایی نوێ، بە ئامانجی باشترکردنی بارودۆخی دانیشتوانی ناوچەکانی شنگال و پێدانی شایستەی هاووڵاتیان بەهۆی وێرانکردنی ئەو ماڵ و مولكیان کە لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنە تیرۆریستییەکان وێرانبووه.
شنگالى جهختیشی کردهوه كهئهمه یهکه مجار نییه ڕێوشوێن بۆ بهڕژهوهندی دانیشتووانی شنگال بگیرێته بهڕ، ڕوونیشی کردهوه که ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاری زۆری داوە بۆ پاڵپشتیکردنی ناوچە زیانلێکەوتووەکان، سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ وەزارەتی دارایی، لیژنەی قەرەبووکردنەوە، پارێزگاری نەینەوا، و لیژنەی بەدواداچوون بۆ بڕیارەکانی لە نووسینگهی سەرۆک وهزیران و هەموو ئەوانەی بەشدارییان کرد لە تەواوکردنی ئەم فایلە گرنگە.
ئاماژه بهوهشدا، "ئێمە بەردەوامین لە کارکردن لەسەر بنەمای ڕێنماییەکانی سەرۆکی حکومەت بۆ بەدواداچوون بۆ ئەم فایلە گرنگە، کە ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە ژیانی هاووڵاتیان و گەڕانەوەیان بۆ ناوچەکانیانەوە هەیە.
هێمای بۆ ئەوەش کرد كهبڕیارەکەی ئەنجومەنی وەزیران ئەولەویەتێکی تایبەتی دراوە بە ئاوارەکانی نیشتەجێی کەمپەکانی هەرێمی کوردستان كهخهڵكی قەزای شنگال و ناوچەکانی ترن، کە ئەمەش پاڵپشتییەکی زیادەیە بۆیان، بە ئامانجی هاندانیان بۆ گەڕانەوە بۆ سهر ماڵەکان ونۆژەنكردنهوهیان.