به‌غدا-INA
ئەمڕۆ دووشەممە، ده‌سته‌ی پەیوەندییەکان و ڕاگەیاندن دەستپێشخەرییەکی نێوان کەناڵە عێراقی و لوبنانییەکانی ڕاگەیاند، به‌مه‌به‌ستی فشاركردن بۆ ڕاگرتنی شەڕ و هێرشکردنە سەر خەڵکی سڤیل و گەڕەکە نیشتەجێبوونەکان لە بەیروت و شارەکانی دیکەی لوبنان.
لە ڕاگەیەندراوێکی دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکاندا، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، ئاماژەی بەوەکردووە" عەلی ئەلموئەیید، سەرۆکی دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ زیاد مه‌كاری وەزیری ڕاگەیاندن لە حکومەتی لوبنان ئه‌نجامدا.
لەم په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌دا ڕۆڵی ڕاگەیاندنی عێراقی لە هەڵمەتە فریاگوزارییەکاندا خرایه‌روو کەمه‌رجعی باڵای ئایینی داوای دەکرد، له‌گه‌ڵ جه‌ختكردنی عێراق له‌سه‌ر ئامادەیی تەواوی خۆی بۆ هاوکاریکردنی لایەنی لوبنانی وپاڵپشتیکردنی لەقەیرانی ئێستادا.
هەروەها باسیان لە دەستپێشخەرییەکی هاوکاری لە نێوان کەناڵە عێراقی و لوبنانییەکان کرد، بۆ ئەوەی فشار بكریت به‌مه‌به‌ستی وەستاندنی شەڕ و هێرشکردنە سەر خەڵکی مەدەنی و گەڕەکە نیشتەجێبوونەکان لە بەیروت و شارەکانی دیکەی لوبنان.
به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه موئه‌یید جەختی لەوە کردەوە کە میدیای عێراق لەگەڵ گەلی لوبنان وەستاوە، لە چوارچێوەی ڕێنماییەکانی دەسەڵاتی باڵای ئایینی و حکومەتی محه‌مه‌د شیاع سودانی سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی وەزیران.
هه‌روه‌ها هەردوو لایەن جەختیان لەسەر پێویستی دروستکردنی دەستپێشخەرییەکی میدیایی عەرەبی پشتیوان کردەوە، لە ڕێگەی کۆمکاری دەوڵەتانی عەرەبیەوە، بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڵمەتەکانی زانیاری ناڕاستی میدیایی، هاوکات تیشکیان خستە سەر ئەو تاوانانەی کە خەڵکی مەدەنی و خانووە سەلامەتەکان دەکەنە ئامانج، کە بوونەتە هۆی گیانلەدەستدان و ئاوارەبوونی هەزاران کەس بە پێشێلکردنی ڕوونی هەموو یاسا نێودەوڵەتی و مرۆییەکان.