به‌غدا-INA
ئەمڕۆ دووشەممە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی وەزیران جەختی لە پێویستی ڕێگری‌کردن لە فراوانبوونی بازنەی ململانێکان و کارکردن بۆ بەرزکردنەوەی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە کردەوە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە - ڕایگەیاندووە" محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی وەزیران پێشوازی له‌پاتریک دورێل، باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق كرد، وله‌دیدارێكدا پەیوەندییە دووقۆڵییە گشتییەکانی نێوان هەردوو وڵات و ڕێگاکانی بۆ پەرەپێدانیان تاوتوێ کران، هه‌روه‌ها باسیان لە پێشهات و ڕووداوەکانی ناوچەکە كرد.
هه‌روه‌ها سەرۆک وەزیران هەڵوێستی ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا بۆ ڕه‌تكردنه‌وه‌ی پێدانی چه‌ك به‌قەوارەی زایۆنی به‌رزنرخاند، كه‌هاوکاته لەگەڵ ساڵڕۆژی سەرهەڵدانی ڕووداوەکانی 7ی ته‌شرینی یه‌كه‌م.
سودانی جەختی لەوە کردەوە كه‌پێویسته ڕێگری لە فراوانبوونی بازنەی ململانێکان و کارکردن بۆ بەرزکردنەوەی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکە بكرێت، هه‌روه‌ها پێویسه ڕیگری له‌قەوارەی سته‌مكار بكریت چیتر به‌رده‌وام نه‌بێت له ئەنجامدانی تاوانه‌كان لە فەلەستین و لوبنان، لە نێو بێتواناییی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی خۆپارێزی لە دژی کۆمەڵکوژی دژ به‌هاوڵاتیانی مەدەنی و ڕێگەدان بە گەیاندنی هاوکاری و کەرەستەی فریاگوزاری بۆیان.