بهغدا-INA
ئەمڕۆ دووشەممە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئهنجوومهنی وەزیران جەختی لە گەیاندنی خێرای کەرەستەی فریاگوزاری بۆ گەلی لوبنان کردەوە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، ڕایگەیاندووە" محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئهنجوومهنی وەزیران پێشوازی لەیاسین ئەلمەعمۆری سەرۆکی مانگی سووری عێراق کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆكرا لهسهر ڕێکارەکان و هەماهەنگی هاوبەش لەگەڵ فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی خاچی سوور و کۆمەڵگەی مانگی سوور، هەروەها لەگەڵ ڕێکخراوەکانی فریاگوزاری لە لوبنان، بە مەبەستی گەیاندنی هاوکاری و کەرەستەی فریاگوزاری بۆ ئەو هاووڵاتییە لوبنانیانەی کە زیانیان بەرکەوتووە بههۆی دەستدرێژی بەردەوامی زایۆنیستەکان بۆ سەر لوبنان.
سەرۆک وەزیران جەختی لەپێویستی پابەندبوون بەو ڕێنماییانە کرد کە لەم بارەیەوە دەرکراون، لە پێناو هەماهەنگی و گەیاندنی خێرای کەرەستەی فریاگوزاری بۆ گەلی لوبنانی برا.