قه‌ماتی: سەرکردایەتی حزبوڵڵا یەکگرتووە و بە ژیرانە و وردی کارەکان بەڕێوەدەبات

سیاسی
  • 7-10-2024, 17:57
  • +A -A

    به‌غدا-INA
    ئەمڕۆ یەکشەممە، مەحمود قه‌ماتی، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی سیاسی حزبوڵای لوبنان، دووپاتیکردەوە کە سەرکردایەتی بەرخۆدان لە لوبنان یەکگرتووە و بە ژیرانە و وردی کارەکان بەڕێوەدەبات لە کاتێکدا ڕەتیکردەوە تەرمی ئەمینداری گشتی شەهیدی ئەو حزبە  سەید حەسەن نەسروڵڵا بگوازێتەوە بۆ عێراق یان ئێران، وتی" کە دوژمنی زایۆنی بەدوای شەڕێکی ناوچەییدا دەگەڕێت و پلانی هەیە لە سایەی حیکمەتی بەرخۆدان شکستی هێنا و زیانەکانی خۆی شاردەوە و خۆی لە ئاشکراکردنی بۆ میدیاکان بەدوور گرت.
    قه‌ماتی لە بەرنامەی بێلایەن کە لە لایەن کەناڵی هەواڵی عێراقییەوە پەخش کرا و ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)، وه‌ریگرتووه‌، وتی: خۆڕاگران لە لوبنان  چاوەدێری هەموو جموجۆڵەکانی دوژمنی زایۆنیدای ده‌كه‌ن و موجاهیدەکانیش بوێرن لە بەرگریکردن لە خاکی لوبنان و بەرپەرچدانەوەی هێرشەکانی دوژمنی زایۆنی و پووچەڵکردنەوەی هەوڵەکانی بۆ چوونە ناو لوبنان.
    ئاماژە بەوەشکرد كه‌ دوژمن لە ترسی لێدانی بەرخۆدان، بەشێوەیەکی بەربەریانە هێرشەکانی بۆ سەر غەززە و ناوچه‌ی باشووری بەیروت چڕکردۆتەوە، لە ترسی لێدانی بەرخۆدان، بانکی ئامانجە سەربازییەکانی کەمکردووەتەوە و ئێستا ناوەند و باڵەخانە مەدەنییەکان دەکاتە ئامانج ئەمەش بەڵگەی ئیفلاس و دڕندەیی خۆیەتی”.
    ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا وتی: سەبر و خۆڕاگری بەرخۆدان سنووری هەیە لەبەرامبەر دوژمن کە هەموو سنوورەکانی بەزاندووە، مووشەکەکانیشی گەیشتوونەتە مەودای ١٥٠ کیلۆمەتر لە قوڵایی ناوچە داگیرکراوەکان و تەنیا ئامانجە سەربازییەکان بۆردومان دەکەن، ئاماژە بەوەشکرد کە حه‌شامه‌تی بەرخۆدان لە ناوچەکەدا ملیۆنان کەسن و ئامادەن بۆ بەشداریکردن لە شەڕدا”.
    بەڵام لە ئێستادا شەڕڤانانی میحوەری بەرخۆدان بەسە و توانای بەردەوامبوونی شەڕ و سەرکەوتنیان هەیە”.
    هه‌روه‌ها قه‌ماتی جەختی کرد كه‌ناتوانرێت لەژێر ئاگردا دانوستان بکرێت، چارەسەری سیاسی دوای ڕاگرتنی دەسدرێژکاری زایۆنیستەکان بۆ سەر لوبنان دێت و دوژمنیش بە دوای شەڕێکی ناوچەیی دەگەڕێت.
    ئاماژەی بەوەشکرد، "پێش تۆفانی ئەقسا، ڕێگایەک بۆ ئاساییبوونەوە لە ناوچەکەدا هەبوو، پرسی فەلەستینیش لەبیرکرا. تۆفانه‌كه‌ وەک وەڵامێکی حەتمی و سروشتی بوو بۆ سیاسەتە داگیرکارییەکانی دژ بە فەلەستینییەکان، لەنێویاندا ستەم، کوشتن هاتە ئاراوە له‌گه‌ڵ خراپ بەکارهێنان و دەستبەسەرداگرتنی مافەکان و ئازادییەکان و مەرجەکانی ژیانێکی شایستە.
    قه‌ماتی باسی لە شەهید سەید نەسروڵڵا کرد و ڕایگەیاند کە لە ویژدانی خەباتکارانی خۆڕاگریدا ئامادەیە و سەقامگیری و هێزیان پێ دەبەخشێت، ڕەتیشی کردەوە کەتەرمەکەی گواسترابێتەوە بۆ عێراق یان ئێران و پشتڕاستی کردۆتەوە کە هێشتا لە لوبنانە. 
    هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند كه‌بنیامین نتنیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئەو قەوارەیە خەونی ئەوە دەبینێت کە ببێتە سەرکردەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و داوای توانا و چەک له‌واشنتۆنی کردووه‌ بۆ هەڵگیرسانی شەڕێکی ناوچەیی، بەڵام حیکمەت و لێدانەکانی بەرخۆدان پلانەکانی پووچەڵکردەوە، ئاماژەی بەوەشکرد كه‌دوژمنی زایۆنی ڕۆژانە لێدانی بەهێز لە بەرخۆدان وەردەگرێت وزیانه‌کانی دەشارێتەوە و ناهێڵێت میدیاکان کاریگەریی لێدانی بەرخۆدان لەسەر بنکە سەربازییەکانی نیشان بدەن.”