وەزیری ناوخۆ: هەوڵی زۆرمان دا بۆ ئەمنیەتی سنووری عێراق

ئەمنی
  • 7-10-2024, 17:21
  • +A -A

    به‌غدا-INA
    ئەمڕۆ دووشەممە، وەزیری ناوخۆ، عەبدولئەمیر ئەلشەمەری دووپاتی کردەوە کە هەوڵی زۆر دراوە بۆ پاراستنی سنووره‌كانی عێراق، وئەو هه‌وڵانه‌ش کاریگەری ئەرێنی لەسەر پرسی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان هەبووە.
    وەزارەتی ناوخۆ لە ڕاگەیەندراوێکدا - کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە - ڕایگەیاندووە" عەبدولئەمیر ئەلشەمەری وەزیری ناوخۆ بە یاوەری سەرۆک و ئەندامانی لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانی، سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ماددەی هۆشبەر وکاروباری کۆنترۆڵکردنی ماددە دەروونییەکان كرد و بەڕێوەبەری گشتی کۆنترۆڵکردنی ماددە هۆشبەرەکان ڕوونکردنەوەیەکی ورد لەسەر گرنگترین ئەرک و دەستکەوتەکانی بەدەست هێنراو له‌باره‌ی بەرەنگاربوونەوەی ئەم دیارده‌یه‌ پێشکەش کرد. 
    ئاماژەی بەوەشکرد" كه‌وەزیر ستایشی ئەو پاڵپشتییەی کرد کە لەلایەن مه‌رجعی باڵاوه‌ پێشکەش کراوە، هەروەها پاڵپشتی بەردەوامی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان بۆ کارەکانی وەزارەتی ناوخۆ لە بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان، کارەکانی بەڕێوەبەرایەتی لە دەستگیرکردنی ئەو کەسانەی کە لە دۆسیەکانی ماددە هۆشبەرەکاندا داواکراون به‌رز نرخاند، وئاماژە بەوەش كرد هەوڵێكی زۆر دراوه‌ بۆ پاراستنی سنوورەکانی عێراق، کە کاریگەری ئەرێنی لەسەر ئەم پرسه‌ گرنگە هەبووە، هەروەها ستایشی هەماهەنگی بەرز و هاوکاری بەرهەمدار لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ کرد كه‌کاری هاوبەش ئه‌نجامدراوه‌ لە ڕێگەی ئاڵوگۆڕی زانیاری و ڕادەستکردنەوەی داواکراوان.
    ئەلشەمەری سوپاس و پێزانینی بۆ کارەکانی بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی ماددەی هۆشبەر و هەموو ئەو کەسانەی کە پاڵپشتی کارەکانی وەزارەتی ناوخۆ دەکەن لە پاراستنی ئاسایش و دەستگیرکردنی بازرگان و پرۆمۆتەرەکانی ماددە هۆشبەرەکان كرد، ئاماژە بەوەشکرد كه‌بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان ڕۆڵێکی گەورەی  دیاری هه‌یه‌ لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ئاستی کارکردن لە بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکاندا.
    له‌به‌رامبه‌ردا سەرۆکی لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمان، کەریم عەلیوی ئەلمحەممەداوی، سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراستەی وەزیری ناوخۆ کرد، ئاماژە بەوەدا کە بەدواداچوون و ڕێکارەکان هەیە کە لەلایەن ئەم بەڕێوەبەرایەتییەوە ئه‌نجامدراون، کە کارەکانی  لەلایەن وەزیرەوە سەرپەرشتی دەکرێن، جەختی لەوە کردەوە کە دروستکردنی بنكه‌ی ته‌ندروستی زۆرەملێ بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ بۆیته‌ هۆی ڕزگارکردنی زۆرێک لە قوربانییەکانی، ستایشی کارە بەرزەکانی  هەموو ئەفسەر و ئەندامانی دژە ماددە هۆشبەرەکان كرد، بە نیشتمانپەروەر وەسفیان كرد، بەتایبەتی کە هەوڵی زۆر دەدەن بۆ ڕزگارکردنی کۆمەڵگا لەم بەڵایە کە مه‌ترسییه‌كه‌ی له‌مه‌ترسی تیرۆر کەمتر نییە.  ب
    لە کۆتایی ئەم سەردانەدا ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران سوپاس و پێزانینی خۆیان ئاراستەی وەزیر و بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و ماددە دەروونییەکان کرد بۆ ڕۆڵیان لە جێبەجێکردنی یاسا و بەرەنگاربوونەوەی ئەو ژەهرانە.