به‌غدا-INA
هێزەکانی حه‌شدی شه‌عبی کوژرانی سەرکردەیەکی دیاری ڕێکخراوی تیرۆریستی "داعش" لە باکووری بابل ڕاگەیاند.
دەسته‌ی حه‌شدی شه‌عبی لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، ڕایگەیاندووە" هێزێک لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەلجەزیرەی هێزەکانی حه‌شدی شه‌عبی توانی سەرکردەیەکی دیار لە پاشماوەکانی داعشی تیرۆریستی باکووری بابل بکوژێت.
هه‌روه‌ها وتی" له‌ئۆپه‌راسۆنێكی جۆری وخێرادا و له‌سه‌ر بنه‌مای زانیاری ڕاست ودروستی هه‌واڵگیری، هێزەكانمان توانی سەرکردەیەک لە پاشماوەکانی داعشی تیرۆریستی‌دا بکوژێت، کە وەک سەربازێكی گشتی لە باشوور لە چوارچێوەی كاریده‌كرد ولە ناوچەی جورف ئەلنەسر، له‌باکووری پارێزگای بابل.
جێگای سەرنجە کە هێزەکانی حه‌شدی شه‌عی بە هاوکاری لەگەڵ هێزە ئەمنییەکان بەردەوامن لە ڕاوەدوونانی پاشماوەکانی داعشی تیرۆریستی لە هەموو ناوچەکان بە ئامانجی ڕێگری‌کردن لە هەر كارێك کە ئاسایش و سەقامگیری تێکبدات و وببێت به‌هه‌ره‌شه ومه‌ترسی.