بهغدا-INA
ئەمڕۆ دووشەممە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئهنجوومهنی وەزیران، ئاڕاستەی دیراسهكردن و دەستپێکردنی پرۆگرامی هاندانی حکومەت كرد بۆ بەکارهێنانی ئامرازەکانی پارەدانی ئەلیکترۆنی، لهوانه گهرانهوهی نهختینه.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، ڕاگهیاندووه" محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئهنجوومهنی وەزیران سهرۆكایهتی کۆبوونەوەیەکی تایبەتی كرد بە پێداچوونەوە بە پلانی گشتگیری چاکسازی بۆ کەرتی دارایی و بانکی لە عێراق، بە ئامادەبوونی وەزیری دارایی و پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق و ژمارەیەک ڕاوێژکار و بەڕێوەبەری بانکە حکومییەکان.
سەرۆک وەزیران جەختی لەپێویستی چڕکردنەوەی ڕێکارەکانی پشکنین لەپرۆسهی گواستنەوەی داراییدا كردهوه، ههروهها وتی" نابێت نهرمی بنوێنن لهههمبهر ئهو كهسانهی كهقەیرانهكانی ناوچهكه دەقۆزنەوە بۆ مهرامی خۆیان، وبۆ بەمەبەستی بەدەستهێنانی قازانجی کەسی وسوودەکان لەسەر حیسابی بەرژەوەندی گشتی وڵات، ڕێنمایی وەزارەتی دارایی و بانکی ناوەندی و بەڕێوەبەرانی بانکەکان كرد، ڕێکارەکان ئاسان بكهن بۆ خاوەن کارەکان سەبارەت بە گواستنەوەی دارایی.
سەرۆک وەزیران داوای كرد تیمێکی کارکردن پێکبهێنرێت، کە کار لەسەر ئامادەکردنی پاکێجەکان بکات بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ دۆخی ئابووری و دارایی لە ئێستادا، هەروەها کار لەسەر ئامرازەکانی وەبەرهێنان لە بانکی ناوەندی عێراق بکات و بەستنەوەی بە قەبارەی پێدانی پارهی ههر بانکێك."
لە میانی کۆبوونەوەکەدا باس لە چاکسازییە داراییەکان و سیاسەتی دراوی پەیڕەوکراو لەژێر ڕۆشنایی ئەو بڕیارانەی ئەنجوومەنی وەزیران دراون كرا، سودانی ڕێنمایی کردووە کە هەموو بڕیارەکان بە تەواوی جێبەجێ بکرێن و پێداچوونەوە بهههندێك لهو ئاستەنگانەی بكرێت كهڕێگر بوون لە جێبەجێکردنی.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە كهلە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ سەبارەت بە پێشکەوتنی کارکردن لەو پلانانەی کە لە چوارچێوەی پەرەپێدانی کاری بانکەکاندا ئامادەکراون، لهگهڵ ئەو ڕێوشوێنە چاکسازییانەی کە بەڕێوەبەرایەتییەکانی بانکەکان لەگەڵ ئێرنست ئەند یۆنگ گرتوویانەتەبەر كرا، هەروەها ئاستی پێشکەوتنی بەدەستیهێناوە لەم ڕووەوە، دڵنیابوون لە پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزارییەکان بۆ کڕیارەکانی.
ههر لە کۆبوونەوەکەدا باس لەو ئاسانکاریانە کرا کە بانکەکان پێشکەشی دەکەن لە بواری ڕاکێشانی وەبەرهێنان، بە شێوەیەک ڕۆڵی کەرتی بانکی لە دابینکردنی دارایی پڕۆژەکان و بەرەوپێشبردنی گەشەپێدانی ئابووری بەرزبکاتەوە. سودانی ئاڕاستەی کرد کە ئەو سوودانەی کە بانکەکان پێشکەشی وەبەرهێنەران سەرلەنوێ پێداچوونهوه بۆ بکرێتەوە."
لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە لە کۆبوونەوەکەدا باس لەو ڕێوشوێنانە کرا کە لە بواری هاندانی هاووڵاتییاندا گیراونەتەبەر بۆ بەردەوامبوون لە بەکارهێنانی سیستەمی پارەدانی ئەلیکترۆنی، کەزیادبوونێكی بەرچاوی ژمارەی بەکارهێنەرانن بهخۆیهوه دهبێنێت. لەمبارەیەوە سودانی ئاڕاستەی دیراسهكردن و دەستپێکردنی بەرنامەی هاندانی حکومەت كرد بۆ بەکارهێنانی ئامرازەکانی پارەدانی ئەلیکترۆنی، لهوانه گهرانهوهی نهختێنه.
سەرۆك كۆمار دەگاتە پارێزگای واست