پشکنینە پزیشکییەکان ئامادەیی ئەیمەن حسێن بۆ یارییەکانی فەلەستین و کۆریا پشتڕاست دەکەنەوە

وەرزش
  • 7-10-2024, 14:33
  • +A -A

    بەغدا - INA

    ئەو پشکنینە پزیشکییانەی کە ئەستێرەی هەڵبژاردەی عێراق، ئەیمەن حسێن ئەنجامیاندا، ئامادەیی تەواوی خۆی بۆ بەشداریکردن لە یارییەکانی بەرامبەر فەلەستین و کۆریای باشوور لە پاڵاوتنەکانی ئاسیا بۆ یاری کۆتایی مۆندیال دووپاتکردەوە.

    ئەمڕۆ دووشەممە، پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بڵاویکردەوە، "ستافی پزیشکی نەخۆشخانەی حەمەد لە دەوحەی پایتەختی قەتەر، دوای تەواوکردنی دوایین پشکنینی پزیشکی، گڵۆپی سەوزیان بۆ ئەیمەن حسێن هه‌ڵكرد تا بەشداری یارییەکانی فەلەستین و کۆریا بکات".

    بەم شێوەیە ئەیمەن حسێن ئامادە دەبێت بۆ ئەنجامدانی دوو ڕووبەڕووبوونەوەی داهاتوو لەگەڵ “شێرەکانی رافیده‌ین” کە تیایدا هەڵبژاردەی عێراقی لە 10ی ئەم مانگەدا لەگەڵ هه‌ڵبژارده‌ی فه‌له‌سیتن و له‌ 15 مانگیش له‌گه‌ڵ كۆریای باشور .