شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی: ساڵی ٢٠٢٤ هەڵمەتێکی گەورەی چاندنی دار دەبێت بۆ ڕێڕەوی زیاره‌تكه‌ران به‌خۆیه‌وه‌ ده‌بینێت

ناوخۆ
  • 7-10-2024, 12:08
  • +A -A

    بەغدا - INA - ویسام مه‌لا

    شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی ئەمڕۆ یەکشەممە پشتڕاستی کردەوە کە ساڵی ٢٠٢٤ گەورەترین هەڵمەتی چاندنی دار دەبێت بۆ ڕێڕەوی زیاره‌تكه‌ران ،ئه‌وه‌یش له‌سه‌ر ڕێنمایی سەرۆک وەزیران محەمەد شیاع سودانی.

    سەرۆکی شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی و وتەبێژی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، لیوای فڕۆکەوان تەحسین خەفاجی، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: ساڵی 2024 بەو شه‌قامی زۆر دیاریکرا کە کرانەوە، هەروەک دەوڵەت ئەو کارەی گرتە ئەستۆ خۆی بۆ نه‌هێشتنی قه‌ره‌باڵه‌غی و پردی کراوە، کە بەشداری کرد لە ئاسانکاری تێپەڕبوونی زیاره‌تكه‌ران".

    جەختیشی لەوە کردەوە، "ئەمساڵ گەورەترین هەڵمەتی چاندنی نەمام بۆ ڕێگای زیاره‌تكه‌ران دەبێت، بە ڕێنمایی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیران"، ئاماژەی بەوەشکرد، "هێزە ئەمنییەکان هاوشانی وەزارەتە خزمەتگوزارییەکان، بەشداری دەکەن لە چاندنی  نەمام لەسەر ڕێگای زیاره‌تكه‌ران، و ئەمەش بەشێکە لە ئەرکەکانمان، بەتایبەتی لە بەشی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەو هێزانەدا."