بەغدا - INA
بڕیاره ئەمڕۆ دووشەممە، ئەستێرەی هەڵبژاردەی نیشتمانی ئەیمەن حسێن، لە دۆحەی پایتەختی قەتەر پشکنینی کۆتایی پزیشکی ئەنجام بدات، بۆ ئەوەی ڕادەی ئامادەیی خۆی بۆ بەشداریکردن لە دوو یاری داهاتووی شێرەکانی رافیدهین بەرامبەر بە فەلەستین و کۆریای باشوور، لە دەیەم و پانزەی مانگی ئۆکتۆبەری ئەمساڵ، بۆ قۆناغی سێیەم و چوارەمی پاڵاوتنەکانی یەکلاکەرەوەی ئاسیا بۆ یاری کۆتایی مۆندیال.
محەمەد عیماد، ڕێکخەری ڕاگەیاندنی ههڵبژاردهی نیشتمانی لە لێدوانێكی بۆ ڕۆژنامەی سەباح، دواتر ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بڵاویكردهوه ڕایگەیاند: "ستافی تەکنیکی بەردەوام لە پەیوەندیدایە لەگەڵ یاریزان ئەیمەن حسێن، و هیوادارە پشکنینە پزیشکییەکان ئامادەیی ئەو بسەلمێنن كه بتوانێت بەشداری لە دوو یارییەکەی داهاتوو بكات".
لە چوارچێوەیەکی پەیوەندیداردا، عیماد ڕوونیکردەوە، “ئێوارەی دوێنێ شاندی هەڵبژاردەی نیشتمانی بەرەو پارێزگای بەسرە بەڕێکەوت، هاوکات ئەمڕۆ دووشەممە ڕیزەکانی بە پەیوەندیکردنی یاریزانە پیشەگەرەکان تەواو دەبێت، دوای ئەوەش ئامادەکاری تەکنیکی و هونهرهی بۆ یارییەکەی فەلەستین دەستپێدەکات، کە له یاریگای نێودەوڵەتی بەسرە میوانداری دەکرێت".
عیماد ئاماژەی بەوەدا کە “خیسوس کاساس ڕاهێنەر بڕیاریدا عەلی فایزی بەرگریکاری نەجەف بانگهێشت بکات، بۆ قەرەبووکردنەوەی ئامادەنەبوونی حەسەن ڕائید یاریزانی یانەی شۆرته، کە لە دوایین یاری یانهكهی بەرامبەر یانهی تاڵەبه توشی پێکان بوو".