فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا: ١٣ تۆمەتبار بە پاساوی یاسایی جۆراوجۆر دەستگیرکران

ئەمنی
  • 7-10-2024, 09:39
  • +A -A

    بەغدا - INA

    ئەمڕۆ دووشەممە، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا دەستگیرکردنی ١٣ تۆمەتباری بە تاوانی یاسایی جۆراوجۆر لە كه‌رتی کەرخ و ره‌سافه‌ ڕاگەیاند.

    فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا لە راگه‌یندراوێكدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)  نێردراوه‌ت تێیدا، ئاماژەی بەوەکردووە، “مەفرەزەکانی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی بەغدا (13) تۆمەتباریان دەستگیرکردووە، لەنێویاندا دوو تۆمەتبار، یەکێکیان بە هەڵگرتنی (100) کارتی ATM(ماستەرکارد) و (200) سیمکارتەکانی تر کە هەڵیانگرتبوو ، بەبێ مۆڵەتی لایەنە پەیوەندیدارەکان، و دژی ئەوانی تر بەپێی ماددەی یاسایی جۆراوجۆر".

    ئاماژەی بەوەشکرد، "دەست بەسەر چوار دەمانچە و سێ تفەنگدا گیراوە، جگە لە بڕێک مادەی هۆشبەر و ئامێری بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان و دەرمانی بەسەرچوو، هاوکات دەست بەسەر ژمارەیەک ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسکیلدا گیراوە کە سەرپێچی کۆنترۆڵی هاتوچۆیان کردووە".