وەزارەتی دەرەوە: سەردانەكەی سەرۆك وەزیران بۆ بەریتانیا لە كاتێكی دواتردا ئەنجام دەدرێت

سیاسی
  • 6-10-2024, 20:45
  • +A -A

    بەغدا - INA
    وەزارەتی دەرەوە ڕۆژی یەكشەممە پشتڕاستی كردەوە كە سەردانەكەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی  وەزیران بۆ شانشینی یەكگرتوو لە كاتێكی دواتردا ئەنجام دەدرێت.
    وەزارەتەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە: ئەمڕۆ یەكشەممە فوئاد حسێن جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری دەرەوە لە بەغدا پێشوازییان لە ستیڤن هیتشن باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق كرد.
     بە ئاماژەدان بەوەی لە میانی كۆبوونەوەكەدا باس لە ڕێگاكانی بەرزكردنەوەی هاریكاری دوو قۆڵی نێوان عێراق و بەریتانیا كرا، لەوانە ئەو سەردانەی كە بڕیاربوو سەرۆك وەزیران بۆ شانشینی یەكگرتوو ئەنجام بدرێت، كە دواخرا و پێشبینی دەكرێت لە وادەیەكی دواتردا ئەنجام بدرێت.
    ئاماژەی بەوەشكرد : لە كۆبوونەوەكەدا هەردوولا باسیان لە سەردانەكەی داهاتوو كرد بە ئامانجی دامەزراندنی پەیوەندییە بەردەوامەكانی نێوان هەردوو وڵات لە ڕێگەی واژۆكردنی ڕێككەوتنی هاوبەشی ستراتیژی و هاوكاری، كە یارمەتیدەر دەبێت بۆ بەهێزكردنی هاوبەشی ئابووری بە شێوەیەك كە خزمەت بە بەرژەوەندییەكانی هەردوو وڵات بكات و ئاماژەی بەوەشكرد كە دۆخی ناوچەكە باسكرا، بەتایبەتی ئەو شەڕەی كە لەلایەن قەوارەی ئیسرائیل لە كەرتی غەززە و لوبنان بەرێوەی بردووە.
    وەزیرەكە جەختی لە پێویستی وەستاندنی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكان لە غەززە و لوبنان كردەوە، داوای دۆزینەوەی چارەسەر بۆ هێوركردنەوەی دۆخەكە و دووركەوتنەوە لە فراوانكردنی بازنەی ململانێكانی كرد.
    جەختیشیكردەوە گرنگی گەیشتن بە ئارامی لە ناوچەكەدا بۆ ئەوەی شەڕێكی بەرفراوان سەرهەڵنەدات كە كارەساتی مرۆیی لەسەر ئاستی بەرفراوان بەدوای خۆیدا دەهێنێت.
    لە لایەنێكی دیكەی گفتوگۆكەدا، باڵیۆز ڕوونكردنەوەیەكی لەبارەی سیاسەتی وڵاتەكەی سەبارەت بە بارودۆخە ئاڵۆزەكانی ناوچەكە خستەڕوو، جەختیشی لەوە كردەوە كە حكومەتی بەریتانیا لە پەیوەندی بەردەوامدایە لەگەڵ هەموو لایەنە چالاكەكان و حكومەتەكان بەمەبەستی كەمكردنەوەی گرژییەكان و كۆتاییهێنان بە قەیرانەكان.