شەتڕەنجی پێشمەرگە پێشەنگی یانەكانی عەرەبی گرتووە لە عومان

وەرزش
  • 6-10-2024, 20:30
  • +A -A

    عومان -  INA
    یانەی شەتڕەنجی پێشمەرگەی سلێمانی كە نوێنەرایەتی یانەكانی عێراق دەكات و  دوای بردنەوەی چوارەم یاری خۆی لەپاڵەوانیەتی یانەكانی عەرەبی لە موسەڵای سەڵتەنەی عومان،ئەمشەو شەتڕەنجی پێشمەرگە ریزبەندی پێشەنگی یانەكانی عەرەبی گرتووە.
    سەبارەت بە زانیاری زیاتر و ووردتر،ئەسعەد ئیسماعیل سەرۆكی شاندی یانەی پێشمەرگەی سلێمانی تایبەت بە ئاژانسی هەواڵی عێراق (INA) راگەیاند و وتی: سوپاس بۆ خوای گەورە وهەوڵ وهیلاكی و دڵسۆزی یاریزانەكانمان،ئەمشەو دوای ئەوەی بە ئەنجامی (3-1) لەیانەی بەردی سوریامان بردەوە،ریزبەندی یەكەمی پاڵەوانیەتییەكەمان گرتووە،ئومێد دەكەم بتوانین ئەنجامێكی نایاب و شایستە لەم پاڵەوانیەتیە بەدەست بێنین.
    هەروەها لە رۆژانی رابردوو یانەی پێشمەرگەی سلێمانی لەیانەی مەسیرەی عومانی و شاریقەی ئیماراتی و سهامی یەمەنی بردەوە وئەمڕۆش دوای بردنەوەی لەیانەی بەردی سوری،بەشایستەی ریزبەندی یەكەمی یانەكانی عەرەبی گرتووە.
    ماوەتەوە بڵێین  رۆژی هەیەنی رێكەتی 4-10-2024 لە وڵاتی عومان بەبەشداری (10) یانەی وڵاتانی عەرەبی  و یانەی شەترەنجی پێشمەرگەی سلێمانی بەنوێنەرایەتی عێراق بەشداری لەپاڵەوانیەتی یانەكانی عەرەبی لە سەڵتەنەی عومان كرد.