بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران هاوكات لەگەڵ ساڵڕۆژی یەك ساڵەی سەرهەڵدانی ڕووداوەكانی 7ی ئۆكتۆبەر، پەیامێكی ئاراستەی جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا و وڵاتانی یەكێتی ئەوروپا كرد.
جەختیشی لەوە كردەوە كە عێراق بەردەوام دەبێت لە هەوڵ و كۆششەكانی بۆ ڕێگریكردن لە فراوانبوونی ئەو ململانێیەی كە كاریگەری لەسەر ئاسایشی ناوچەكە و جیهان هەیە.
سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و وتی: بە تێپەڕبوونی ساڵێك بەسەر سەرهەڵدانی ڕووداوەكانی 7ی ئۆكتۆبەری 2023 و درێژەی دەستدرێژیی زایۆنیستەكان بۆ سەر غەززە و لوبنانی برا، و هەڕەشەكانی بۆ سەر تەواوی ناوچەكە، عێراق هەڵوێستی سەرەتایی خۆی بیردەخاتەوە، كە تیایدا هۆشداریی دا لە دەرئەنجامەكانی هەوڵەكانی قەوارەی قۆرخكار بۆ فراوانكردنی شەڕ و ململانێ و دەرئەنجامەكانی ڕێگەدان بە بەردەوامبوونی لە ئەنجامدانی تاوان ، لە نێوان بێتوانایی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ ئەوەی ڕۆڵی خۆی بگێڕێت.
ئاماژەی بەوەشكرد : ئەمڕۆ لەبەر ڕۆشنایی ئەو كاردانەوە مەترسیدارانەی ناوچەكە شاهیدییەتی، پەیامەكەمان ئاراستەی هەموو دۆستان دەكەین، بەتایبەتی سەرۆكی ئەمریكا جۆ بایدن و وڵاتانی یەكێتی ئەوروپا كە لەسەر لێواری خلیسكانێكی مەترسیدار وەستاوین كە ڕەنگە ڕابكێشێت ناوچەكە و جیهان بۆ شەڕی بەردەوام.
ئابووری جیهانی دەهەژێنێت و گەشەپێدان بەرەو پاشەكشەیەكی گەورە دەخاتە ڕوو، بەتایبەتی كە ناوچەكەمان نوێنەرایەتی ئەو سیانە دەكات كە جیهان وزە لێیەوە هەناسە دەدات، وتی هەڵوێستی گرنگی ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆكی فەرەنسا بەرز دەنرخێنین كە تیایدا داوای وەستاندنی دابینكردنی چەك بۆ قەوارەی قۆرخكار كرد، و كاركردن بۆ كۆتاییهێنان بە شەڕەكە، چونكە هەڵوێستێكە كە لە قەدرزانینێكی ڕاستەقینە بۆ جددیەتی بارودۆخی ناوچەكە سەرچاوە دەگرێت.
ووتیشی: حكوومەتەكەمان زۆر كاری كردووە بۆ ئەوەی عێراق لە كاریگەرییەكانی ئەم هەڵكشانە بپارێزێت، ئێمەش بە پاڵپشتی ئێوە و بە هاوكاری هەموو دۆستانی جیهان سەركەوتوو بووین لەو كارەدا، ئاماژەی بەوەشكرد كە قۆناغی ئێستا پێویستی بە دوو هێندەكردنی هەوڵەكانی ئێمە هەیە .
پێویستە ئەولەویەتی سەرەكیمان ئەوە بێت كە واز لە بەئامانجگرتنی خەڵكی سڤیل بهێنین و ناوچەكە لە خراپییەكانی شەڕێك ڕزگار بكەین كە بۆ هەمیشە بەردەوام نابێت، و تێیدا جگە لە لۆژیكی كوشتن و تێكدەر و كاولكاری هیچ براوەیەكی تێدا نابێت.
جەختیشی كردەوە كە عێراق بەردەوام دەبێت لە هەوڵ و كۆششەكانی لەگەڵ وڵاتانی دۆست و برا، و پێكەوە كاردەكەن بۆ گەیشتن بە ئارامی و ڕێگرتن لە فراوانبوونی ئەو ململانێیەی كە كاریگەری لەسەر ئاسایشی ناوچەكە و جیهان هەیە.