بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران دووپاتیكردەوە كە حكومەت پرسی خزمەتگوزارییە تەندروستییەكان لە پێشەنگی ئامانجەكان و لەنێو ئەولەویەتەكانی خزمەتگوزارییەكان دادەنێت.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە: محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران قۆناغی دووەمی نۆژەنكردنەوەی نەخۆشخانەی ناوەندی فێركاری منداڵانی لە بەغدای پایتەخت كردەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد : سودانی گەشتێكی بەو بەش و لۆبیانەی كرد كە چاكسازییان بۆ كراوە، و دیارترین خزمەتگوزارییەكانی بینی كە تێیدا پێشكەش دەكرێن، هەروەها ئامێر و پێداویستییە پزیشكییە مۆدێرنەكان، بەمەبەستی دڵنیابوون لە باشتربوونی واقیعی ئەو خزمەتگوزارییەی پێشكەشی هاووڵاتیان دەكرێت، دووپاتی دەكاتەوە كە حكومەت پرسی خزمەتگوزارییە تەندروستییەكان لە پێشەنگی ئامانجەكانی و لە نێو ئامانجەكان و ئەولەویەتەكانی خزمەتگوزاری.
دادەنێـت.
سەرۆك وەزیران لە میانی گفتوگۆی لەگەڵ تیمە پزیشكی و تەندروستییەكان كە لە نەخۆشخانەكەدا كاردەكەن بەپێی بەیاننامەكە كە تەواوبوونی قۆناغی دووەمی چاكسازی لە پەرۆشی جێبەجێكردنی بەڵێنەكانەوە سەرچاوە دەگرێت بۆ تەواوكردنی ژێرخانی تەندروستی، نۆژەنكردنەوەی و بەرزكردنەوەی ئاستی خزمەتگوزاری پێشكەشكراو، جەخت لەوە دەكاتەوە كە پاراستنی بەردەوامی خزمەتگوزاری و دامەزراوە تەندروستییەكان بەرپرسیارێتییەكی هاوبەشە لە نێوان هاوڵاتیان و دەزگا خزمەتگوزارییەكان بە هەمان شێوە.
نوسینگەی ڕاگەیاندن ئاماژەی بەوەدا كە قۆناغی دووەم بریتی بوو لە نۆژەنكردنەوەی بەشەكانی نەشتەرگەری، نەخشیەكانی خوێن، (4) هۆڵی نەشتەرگەری، یەكەكانی تیشك، یەكەكانی وێنەگرتن و ئێم ئاڕ ئای، فرۆشگای دەرمان، دەرمانخانەی ناوخۆ، بانكی خوێن، باڵی كارگێڕی و دەرگای سەرەكی.
ئاماژەی بەوەشكرد : ئەم قۆناغە بریتی بوو لە نۆژەنكردنەوەی زیاتر لە 90 ژووری نەخۆشخانەكە، نۆژەنكردنەوەی سیستەمی ئاوەڕۆ و ئاو و كارەبا، دابینكردنی سیستەمی مۆدێرن و پێشكەوتوو بۆ نەخۆشخانەكە بۆ چاودێریكردن و ئاگركوژێنەوە، دابینكردنی هۆڵەكان بە قەرەوێڵەی مۆدێرن و تەواوكردنی مۆبیلیات و ئامێرە پزیشكییە پاڵپشتییەكان، چاوەڕوانی دەستپێكردنی قۆناغی سێیەمن، بۆ ئەوەی چاكسازییەكە تەواوی نەخۆشخانەكە بگرێتەوە.