مالیكی: هەڵوێستی عێراق بۆ گەلانی فەلەستین و لوبنان نەگۆڕ ومەبەدەئیە

سیاسی
  • 6-10-2024, 18:27
  • +A -A

    بەغدا -   INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا نوری مالیكی، هەڵوێستی عێراقی لە پاڵ گەلانی فەلەستین و لوبنان  نەگۆڕە و مەبدەئی دووپاتكردەوە.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی مالیكی لە بەیاننامەیەكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە تیایداهاتووە: نوری مالیكی سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا ئەمڕۆ لە نووسینگەی خۆی پێشوازی لە باڵیۆزی كۆماری ئیسلامی ئێران لە عێراق محەمەد كازم  ئال سادق كرد.
    لە سەرەتای كۆبوونەوەكەدا پەرەسەندنەكانی دۆخی سیاسی و ئەمنیی عێراق و ناوچەكە تاوتوێ كران، هەروەها باس لە ڕەوتی دەستدرێژیی  و قۆرخكاری زایۆنیستەكان بۆ سەر فەلەستین و لوبنان و پێویستیی كردەوەی دیپلۆماسی بۆ ڕاگرتنیشی كرا.
    سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا دووپاتی كردەوە - بەپێی بەیاننامەكە - هەڵوێستی پتەو و پرەنسیپی عێراق نەگۆڕە، شانبەشانی گەلی فەلەستین و لوبنان، و دادپەروەری ئەو پرسانەی كە تێیدا بەرگری لە خاكەكانیان دەكەن لە بەرامبەر دەستدرێژی تاوانكاری زایۆنیستەكان،ناوبراو داوای بەردەوامی هەوڵەكان لە هەموو كۆڕ و كۆڕبەندە نێودەوڵەتییەكان بۆ پاڵپشتیكردنی هەوڵە نێودەوڵەتییەكان بۆ ڕاگرتنی شەڕ و دڵنیابوون لەوەی كە بەرفراوان نەبێت.
    لە بەرامبەردا باڵیۆز  ئال سادق هەوڵەكانی كۆماری ئیسلامیی ئێرانی بۆ هاوكاری و هەماهەنگی لە نێوان وڵاتانی ناوچەكە لە گوشار خستنە سەر كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ ڕاگرتنی بێباكیی زایۆنیستەكان و تاوانەكانی دژ بە فەلەستین و لوبنان دووپات كردەوە.
    ناوبراو ستایشی هەوڵەكانی فریاگوزاری عێراق بۆ پاڵپشتیكردنی ئاوارەكان و چڕكردنەوەی هەوڵەكانی لە بواری مرۆیی لە هەردوو وڵات كرد.