بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە"باسم عەوادی " وتەبێژی حكومەتی عێراق دووپاتی كردەوە كە حكومەت هەوڵی زۆری داوە بۆ دوورخستنەوەی عێراق لە مەیدانی جەنگ، هاوكات ئاماژە بەوە دەكات كە مەترسی خستنە سەر سەقامگیری عێراق دەبێتە هۆی دروستبوونی كەشێكی نەرێنی كە زیان بە بەرژەوەندییە باڵاكان دەگەیەنێت.
"باسم عەوادی" بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: حكومەتی عێراق هەوڵی لەئاستی ناوخۆیی و هەرێمی و نێودەوڵەتی داوە بۆ دوورخستنەوەی عێراق لە مەیدانی شەڕ، و پابەندبوون بە بەرژەوەندییە باڵاكانی عێراق، كە لە پێشتریان بڕیارەكانی دەوڵەتی عێراقە بەو پێیەی یەكەم پارێزەر و بەرگریكاری عێراقە و بە فەرمی بەرپرسیارە لە هێڵكاریكردنی ڕێگاكانی پەیوەندی دەرەكی.
ڕاشیگەیاند : حكومەت لە ناوخۆ و دەرەوە پەیوەندی بە سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەكان كردوە و پەیامی ڕوونی ناردوە كە مەترسی سەقامگیری عێراق لەئەنجامدا كەشێكی نەرێنی لێدەكەوێتەوە كە زیان بە بەرژەوەندییە باڵاكانی وڵات دەگەیەنێت لەڕووی سیاسی و ئابووری و كۆمەڵایەتییەوە.
ووتیشی : مەرجعیەتی باڵا قەیرانەكان لە غەززە و لوبنان بە سێ ئاڕاستە دیاریكردوون بۆ هاودەنگ بوون كە بریتین لە:
-رێگای سیاسی
-رێگای فریاگوزاری
-ڕێگای میدیایی
وتەبێژی حكومەت ڕاشیگەیاند : حكومەت و لایەنەكان ڕێگای جۆراوجۆریان هەیە بۆ كردار و كاری بە پەرۆش كە عێراق لە پلەی یەكەمدایە،وەك وڵاتێك لەسەر ئاستی وڵاتانی ئیسلامی و عەرەبی، وەستایەوە لەگەڵ فەلەستین و لوبنان.
هەروەك حكومەت هەموو ڕێكاری سەربازی و ئەمنی گرتۆتەبەر بۆ پاراستنی سەروەری وڵات.
ئاماژەی بەوەشدا : قەیرانەكە نێودەوڵەتییە و بۆیە هیچ وڵاتێك ناتوانێت چارەسەری بكات بەبێ دەستێوەردانی كۆمەڵگای نێودەوڵەتی و جیهانی و وڵاتانی زلهێز لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەكگرتووەكان، بەو پێیەی بەشدارییەكان شەرمنانە و بێ بڕیار بوون لە وەستاندنی شەڕەكە و ڕاگەیاندنی دەستبەجێی ئاگربەست.