بەغدا-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە،دەزگای ئاسایشی نیشتمانی دەستبەسەرداگرتنی 6 کێڵگەی داچاندنی مادەی هۆشبەری ڕاگەیاند.
دەزگاکە لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتووە: لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی لە ڕووبەڕووبونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و پاراستنی هاووڵاتیان لەو زیانە قورسانەی لە ئەنجامی ئەو مادەوە دروست دەبێت ،هێزەکانمان لە پارێزگاکانی بەغدا و دیالە،بە پشتبەستن بە زانیاری هەواڵگری پشتڕاستکراوە و دوای بەدواداچوونی مەیدانی ، توانیان (6) کێڵگەی داچێنەری ڕووەکی ماددە هۆشبەرەکان دەستبەسەردابگرن.
وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە : بەبۆنەی ئەم بەدواداچوونانە بووە هۆی جێبەجێکردنی فەرمانی توندی دەستبەسەرداگرتن لە ناوچەکانی مەدائین و ئەبو عیثه و بەلەدروز، لە ئەنجامدا دەست بەسەر (2305) شوێنی ئامادەکردن دا گیراوە و تەواوی کەرەستەکان لەناوبران.