وەزارەتی پلاندانان دەنگۆی دەرکردنی بڕیاڕە لەدژی محەمەد تەمیم " وەزیر پلاندانان لەلایەن دادگاوە ڕەتدەکاتەوە بەغدا-INA

ناوخۆ
  • 6-10-2024, 15:47
  • +A -A


    بەغدا-INA
    ئەمڕۆ یەکشەممەوەزارەتی پلاندانان دەرکردنی بڕیاری دادوەری لە دژی "محەمەد تەمیم " وەزیر پلاندانان ڕەتکردەوە.
    وەزارەتی پلاندانان لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا هاتووە: هەندێک لە سایتەکانی سۆشیال میدیا دەنگۆی ئەوەیان بڵاوکردووەتەوە کە گوایە "محەمەد عەلی تەمیم"جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری پلاندانان ، لە دادگاکانی عێراقەوە داوایەک لە دژی دەرکراوە.
    لەو ڕوانگەیەشەوە،وەزارەتی پلاندانان دووپاتی دەکاتەوە،کە هەموو ئەو دەنگۆیانەی بڵاوبوونەتەوە هەواڵی ساختەن و هیچ بنەمایەکی ڕاستیان تێدا نییە.
    وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە: کە بەدواداچوون و لێپێچینەوە لەگەڵ ئەو لایەنانە دەکەن کە لەپشت بڵاوکردنەوە و ساختەکردنی بەڵگەنامە فەرمییەکانەوەن.