وەزیری پەیوەندییەکان "پۆستەی عێراق"ی کردەوە

ناوخۆ
  • 6-10-2024, 15:45
  • +A -A

    بەغدا-INA
    ئەمڕۆ یەکشەممە"هیام یاسیری" وەزیری پەیوەندییەکان،بۆ ڕێکخستنی کەرتی پۆست بە شێوەیەک کە ڕکابەرییەکی دادپەروەرانە بکات و ڕێگری لە قۆرخکاری بگرێت، بەتایبەتی سەبارەت بە گەیاندنی داواکاری، (پۆستەی عێراق)ی ڕاگەیاند .
    "یاسیری " لەمیانی وۆرکشۆپێکدا کە لەلایەن،کۆمپانیای گشتی پۆست و گەیاندنی وەزارەتی پەیوەندییەکان، بە هاوکاری سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران بەڕێوەچوو،و  پەیامنێرمان لە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ئامادەی بوو وتی: یەکێک لە گرنگترین ئامانجەکانی ئەم وۆرک شۆپە ڕێکخستنی کاری ئەو کۆمپانیایانەیە کە بەبێ پابەند بوون بە یاسا و وەزارەت کاردەکەن،ئەمرۆش بەپێی بڕگەکانی دەستوور دەسەڵاتی ڕێکخستنی کەرتی پۆستە و گەیاندن بناغەی دادپەروەرانەی دادەنێت بە هاوبەشی لەگەڵ ئەنجومەنی کێبڕکێ  و ڕێگریکردن لە قۆرخکاری نووسینگەی سەرۆکوەزیران، ئەم ڕێنماییانە پەسەند دەکرێت.
    "یاسیری " ئاماژەی بەوەشدا : وەزارەتی پەیوەندییەکان ڕێگەچارەی تەکنیکی پەرەپێداوە وسەکۆی  بەناوی "پۆستەی عێراق" خستووەتەڕوو بەمەبەستی پێشخستنی بارگرانییەکانی ڕێکخستنی کەرتی پۆستە و پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری بۆ کۆمپانیاکانی گەیاندن.