بەغدا-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە،بەڕێوەبەرایەتی گشتیی هەواڵگری و ئاسایش،دەستگیرکردنی ئەندامێکی چەتە تیرۆریستییەکانی داعشی لە پارێزگای سەلاحەدددین ڕاگەیاند.
بەڕێوەبەرایەتییەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا هاتووە : لەژێر ڕێنمایی و سەرپەرشتی"ثابت محمد عەباسی" وەزیری بەرگری ،بەڕێوەبەرایەتی گشتی هەواڵگری و ئاسایش لە وەزارەتی بەرگری، و دوای زانیاریی هەواڵگریی ورد،توانی ئەندامێکی باندی تیرۆریستی داعش لە پارێزگای سەڵاحەدین دەستگیر بکات.
وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە : بەپێی بڕگەکانی ماددەی (4)ی یاسای دژە تیرۆر، فەرمانی دەستگیرکردن لە دژی تیرۆریستەکە دەرچووە و رێوشوێنی یاسایی بەرامبەری گیراوەتەبەر و ڕەوانەی لایەنی دادوەری کراوە.