وەزیری خوێندنی باڵا داوا لە زانکۆ عەرەبییەکان دەکات دەستدرێژییەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر لوبنان و فەلەستین ئیدانە و دژایەتی بکەن

ناوخۆ
  • 6-10-2024, 15:30
  • +A -A

    بەغدا-INA
    ئەمڕۆ یەکشەممە"نەعیم عەبودی" وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی،داوای لە زانکۆ عەرەبییەکان کرد،دەستدرێژیەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر لوبنان و فەلەستین دژایەتی و ئیدانە بکەن.
    وەزارەتی خوێندنی باڵا لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تێیدا هاتووە: ئەمڕۆ یەک شەممە "نەعیم عەبودی" وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، پێشوازی لە "عەمروعزەت سەلامە" ئەمینداری گشتی کۆمەڵەی زانکۆ عەرەبییەکان و وەفدی یاوەریکرد.
    وەك ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پيداوە : وەزیری خوێندنی باڵا،جەختی لەسەڕ گرنگی دەنگی ئەکادیمیا کردووه لەئیدانەکردنی ئه و جینۆسایدەی کە کیانی زایۆنی لەسەڕ خاکی لوبنان و فەلەستین له بەڕچاو و گوێی جیهان و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و ئەو ڕێکخراوانەی کە پەیوەندییان بە مافەکانی مرۆڤەوە هەیە ئەنجامی دەدات.
    هەر بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە : وەزیری خوێندنی باڵا داوای کرد،کە کاری هاوبەشی زیاتر بکرێت تا کاریگەری ئەرێنی بخاتەسەر گەلانی ناوچەی عەرەبی لەسەر ئاستی ژینگەی توێژینەوەی زانستی و باشی زانکۆکان.
    لای خۆیەوە ئەمینداری گشتی کۆمەڵەی زانکۆ عەرەبییەکان، جەختی لە گرنگی ئەو دەستپێشخەرییە کردەوە کە لەلایەن وەزیری خوێندنی باڵا کراوە، لە میانی کارەکانی پەنجا و شەشەمین خولی کۆنفرانسی گشتی کۆمەڵەی زانکۆکانی عەرەب، کە لە مانگی ئازاری 2024 بەغدای پایتەخت میوانداری دەکات،بەئامانجی یەکخستنی هەڵوێستەکان و هەوڵەکان و کاری هاوبەش.